5/6/2020 02:04 PM

کێشەکانی مناڵەکەت چارەسەر مەکە!

هەمو دایک و باوکێک حەز دەکات منداڵەکەی لە سترێس و بێ هیوایی  دوور بێت و روبەڕوی کێشە نەبێتەوە. زۆرکات ئەمەش وادەکات کاتێک منداڵەکانیان رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە پارێزگاری لێدەکەن و بەخێرایی بۆی چارەسەر دەکەن، بەڵام ئەمە لە داهاتوودا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەبەر ئەم چەند هۆکارەی خوارەوە

*چیتر منداڵەکەت ناتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات و هەوڵنادات خۆی روبەڕوی کێشەکان ببێتەوە، ئەمەش لەدوای تەمەنی 20 ساڵی گرفتی بۆ دروستدەبێت لەوەی چۆن کێشەکانی خۆی چارەسەربکات.

*
هەوڵدەدات کێشەکانی بشارێتەوە بۆئەوەی تۆ ئاگادار نەبیت، هەستەکانیان دەرناخەن.

*
تۆ ناتوانیت منداڵەکەت لە هەمو کێشەکانی جیهان بپارێزیت، بەڵام دەتوانیت فێری بکەیت چۆن روبەڕوی کێشەکان ببێتەوە.

*هەمو کاتێک فشار و هەبونی کێشە خراپ نییە بۆ منداڵ، ئەگەر منداڵەکەت کێشەی هەبێت و یارمەتی نەدەیت، ئەوکاتە هەوڵدەدات خۆی چارەسەری بکات و پشت بەخۆی ببەستێت، ئەمەش یارمەتی گەشەی مێشکی دەدات فێری شێوازی هەڵسوکەوتکردن دەبێت لەگەڵ چواردەوری.

*ئەگەر یارمەتی منداڵەکەت بدەیت هەمو کاتێک خۆت لە نیگەرانیدا دەبیت بەوەی ترست دەبێت منداڵەکەت توشی کێشەی دیکە ببێت، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی خۆت دەبێت، بەڵام کاتێک فێری دەکەیت چۆن روبەڕوی کێشەکان ببێتەوە و پشت بەخۆی ببەستێت زیاتر هەست بە دڵنیایی دەکەیت و ناترسیت لەوەی منداڵەکەت شتت لێبشارێتەوە.

 

سەرچاوە: popsugar

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved