6/6/2020 01:40 AM

شارەوانی هەولێر چەند رێنماییەك دەداتە هاووڵاتیان

بەڕێوبەرایەتی شارەوانی هەولێر چەند رێنماییەك لەكاتی سەردانیكردنی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوەو داوای جێبەجێكردنی دەكات لە خودی هاووڵاتیان.

شارەوانی هەولێر لە ئاگاداریيەكدا، ئاماژەی بەوە كردووە: لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، پێویست دەکات ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن.

رووونیشكردوەتەوە: سەرجەم هاوولاتیان ئاگاداردەکەنەوە لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەرێوەبەراتیەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی، دەبێت پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن، ئەویش بە بەستنی ماسک و دەستکێش.

ئاماژەی بەوەش داوە:  بەپێچەوانەوە هەرکەسێک سەرپێچی رێنماییەکان بکات بەپێی رێنمایی ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا رێگای چوونە ژورەوەی بۆ ناو بەرێوەبەراتییەکان پێنادرێت، پابەندی هاووڵاتیان بە رێنماییەکان نیشانەی ھەستکردنە بە بەرپرسیاریەتی.

خاك - راگەیەنراو 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved