ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ئه‌ڵمانیا ڕێكاره‌كانی دژ به كۆرۆنای كه‌مكرده‌وه‌و شێوازێكی تری به‌خۆوه بینی، حكومه‌ت و په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان چه‌ند جارێك به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته به‌رپرسه‌كان تاووتوێی ڕه‌وشی كۆرۆناو كاریگهریيهكانیان له‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كان و ئابووری ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی و ئه‌وروپا به‌گشتی كرد. ئه‌گه‌رچی هێشتا مه‌ترسیيه‌كانی كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌ستی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا له 9 هه‌زار نزیكبۆته‌وه، ئه‌گه‌رچی مێركل هۆشداری ده‌دات و له دوایین كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیاشدا ڕاشكاوانه ڕای خۆی ده‌ربڕی و پێیوابوو هێشتا زووه بۆ هه‌ڵگرتنی ڕێكاره‌كان، به‌ڵام دواتر ئه‌نجومه‌نی فیدرالی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمه فیدرالیه‌كان ده‌كات جگه له هه‌رێمی تۆرنگن كه به‌یه‌كجاری ڕێكاره‌كانی هه‌ڵگرت و له 6ی ئه‌م مانگه‌وه ته‌نانه‌ت ماسكیش ناپۆشن باقی هه‌رێمه‌كان بڕیاریاندا ژیان ئاساییبكه‌نه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 1-ده‌وامی خوێندگاكان كرایه‌وه‌و هێشتا زانكۆكان هه‌ر به‌ئۆنلاین ده‌رس ده‌خوێنن و تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 2-بازاڕ و دوكان و كافتریا و ڕهستۆرانتهكان كرانه‌وه، به‌ڵام به‌مه‌رج نابێت خه‌ڵكی وه‌ك جاران له‌نزیك یه‌كه‌وه بن ده‌بێت هه‌ركه‌سه‌و مه‌ترو نیوێك له‌یه‌كه‌وه دووربن. له‌ڕیستۆرانت و قاوه‌خانه‌كاندا ده‌بێت ناوی خۆیان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و به‌رواره‌كه بنوسێت.له‌بازاڕه گهورهكانیشدا ده‌بێ له‌حاڵه‌تی قه‌ره‌باڵغیدا دوو دوو به‌ماسكه‌وه بچنه ژورێ. 3- له‌كاتی چونه‌ژوره‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌و ڕیستۆرانت و عه‌یاده‌ی دكتۆر‌و دائیره‌و هه‌ر ڕێكخراوێك یان سواربوونی پاس و میترۆ ده‌بێت هاوڵاتیان ماسك بپۆشن و له‌یه‌كه‌وه دووربن. 4-مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كان كرانه‌وه به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی ده‌چێت بۆ نوێژ‌و خواپه‌رستی ده‌بێت لانیكه‌م 12 ساڵ بێت هاتوچۆی ئه‌و شوێنانه‌ی كردبێت، ماسك بپۆشێت،له‌ده‌فته‌رێكدا ناوی خۆیی و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئه‌درێسی بنوسێت و له‌كاتی نوێژ‌و خواپه‌رستیدا ده‌بێت دوو مه‌تر له‌یه‌كه‌وه دوربن و دوای ئه‌ركه‌كانیان نابێت له‌و شوێنه‌دا بمێننه‌وه.له‌ناو مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كاندا شوێنه‌كان دیاریكراون و به‌و پێیه‌ش بۆ چوونه ژووره‌وه ژماره‌كان دیاریكراون. 5- قه‌ره‌باڵغی ته‌نیا له‌شوێنی كراوه‌دا ده‌بێت وه‌ك پاركه‌كان كه له 10 كه‌س زیاتر نابێت پێكه‌وه بن ، یان دوو خێزان نابێت زیاتر بن. 6-قه‌ره‌باڵغی زۆر له‌ناو ماڵان‌دا قه‌ده‌غه‌یه‌و دراوسێ ده‌توانێت پۆلیس ئاگاداربكاته‌وه بۆ هه‌ر سهرپێچیهكهیش بڕێك پاره وه‌ك سزا دانراوه. 7- دیسكۆ و ئاهه‌نگ و قه‌ره‌باڵغی تا مانگی ئه‌یلول قه‌ده‌غه‌كراوه. 8- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی حوزه‌یران هایكۆماسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند سه‌فه‌ركردن بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی جگه لهئیسپانیاو نه‌رویج و به‌ریتانیا ئه‌گه‌ر زۆر زهرورنهبێت له15ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی دهستپێدهكاتهوهو ڕاشیگه‌یاند له‌ڕۆژانی داهاتودا ڕێنمایی نوێ ده‌رده‌كه‌ن. 9- ئه‌ڵمانیا پێیوایه خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌لاڕێدا براوه له‌سایه‌ی سیاسه‌تی هه‌لپه‌رستانه‌ی ڕاستڕهوهكاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی مه‌ترسی به‌رده‌وامی كۆراۆنا كرابێت له‌كاتێكدا له‌ئه‌ڵمانیا ڕۆژانه ڕێژه‌ی مردن به‌رز ده‌بێته‌وه.له‌كاتی خۆپیشاندانیشدا ده‌بێت خۆپیشانده‌ران دوو مه‌تر له‌یه‌كه‌وه دووربن و ماسكیان پۆشی بێت. 11- هه‌ركه‌سێك گومان له‌خۆی بكات كه نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدایه به‌ته‌له‌فۆن دكتۆره‌كه‌ی خۆی ئاگادار ده‌كات و په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌كات ده‌چنه ماڵه‌وه بۆ لای و تێستی بۆ ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن تا وه‌لامت ده‌ده‌ینه‌وه له‌ماڵ ده‌رنه‌چیت ئه‌گه‌ر زانیان نیشنهكانی كۆرۆنای تێدایه ده‌بێ دوو هه‌فته له‌ماڵه‌وه بمێنێته‌وه‌و ڕۆژانه چاودێری ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی زیاتر تێكچێت ده‌یبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌و له‌شوێنی تایبه‌ت دایده‌نێن. 12-هه‌ركه‌سێك كه گومانی له‌خۆی كردووه تێستیان بۆكرد ده‌بێت به‌ته‌له‌فۆن ناوی هه‌موو ئه‌و هاوڕێ و خزم و كه‌سوكارو شوێنانه بدات كهبینیونی یان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوتردا سه‌ردانی كردوون هه‌مانكات ده‌بێت خۆشی ته‌له‌فۆن بۆ یه‌ك به‌یه‌كیان بكات تا بچن تێستی خۆیان بكه‌ن. 13-له‌ئه‌ڵمانیا هه‌ر كه‌سێك كه توش ده‌بێت یان گومان له‌خۆی ده‌كات دكتۆر‌و لایه‌نه به‌پرسه‌كان ئاگادار ده‌كات وخۆی نه‌ك ناشارێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێته هاوكارێكی باش بۆ ئه‌و دام‌و ده‌زگایانه. 14-له‌هه‌موو پارك و باخچه‌و دائیره‌و ڕیستۆرانت و بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌كاندا ڕێنمایی هه‌ڵواسراوه‌و به تێكست و به وێنه هاوڵاتیان هوشیار ده‌كه‌نه‌وه. 15-نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا 3 مانگ بوو هه‌موو عهمهلیاتێكیان ڕاگرتبوو لهئامادهبوشیدابوون به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌وه دهستیانكردهوه بهعهمهلیاتی ئه‌وانه‌ی كه كاتیان بۆدیاریكرابوو. 16-له‌كاتی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشخانه‌و هه‌ندێك شوێندا لهپرسگهكاندا پله‌ی گه‌رمانی له‌شی ئه‌وانه‌ی سهردانیانن ده‌كه‌ن ده‌پێورێ. خاك - شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure