6/6/2020 02:10 AM

قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی منداڵ

د.ئاسۆ فایه‌ق پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی منداڵ و تێیدا زانیاری گرنگی ڕوونكردوه‌ته‌وه‌.

له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گه‌شه‌ی منداڵ له‌ یه‌كه‌م رۆژی ته‌مه‌نییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌ستی پێده‌كرێت.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: گه‌رچی گه‌شه‌كردن له‌ منداڵێكه‌وه‌ بۆ منداڵێكی تر جیاوازه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی خودی منداڵه‌كه‌‌و چۆنیه‌تی گرنگیپێدان‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ده‌گۆڕێت، قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردن بریتین له‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان.

1-له‌ ته‌مه‌نی دوو مانگیدا منداڵ ده‌ستده‌كات به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌.
2-له‌ ته‌مه‌نی چوار مانگی پێده‌كه‌نێت.
3-دانیشتن له‌ كۆتایی چوار تا حه‌وت مانگی به‌پێی منداڵه‌كه‌.
4-له‌ پێنج مانگیدا منداڵ ده‌توانێت ره‌نگه‌كان جیابكاته‌وه‌.
5-له‌ ته‌مه‌نی چوار بۆ شه‌ش مانگی خواردنی پێده‌درێت، سه‌ره‌تا له‌ ئاوی میوه‌ ده‌ستپێده‌كرێت به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م، به‌ڵام میوه‌ ترشه‌كان نابێت بدرێت به‌ كۆرپه‌ڵه‌ وه‌ك ئاوی پرته‌قاڵ‌و لاله‌نگی، پاشان شۆربای برنج و گێزه‌ر، مه‌عده‌نوس‌و په‌تاته‌ كه‌ له‌گه‌ڵی تێكه‌ڵده‌كرێت.
6-له‌دوای هه‌شت مانگی ده‌توانرێت ئاوی گۆشت تێكه‌ڵ به‌ شۆرباكه‌ بكرێت.
7-ددان هاتنی منداڵ له‌ شه‌ش بۆ یه‌ك ساڵ ده‌بێت.
8-قسه‌كردن له‌ دوانزه‌ مانگی.
9-له‌ ته‌مه‌نی نۆ مانگیدا گاگۆڵكێ‌ ده‌كات‌و دواتریش تا دوانزه‌ مانگی پێده‌گرێت

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved