6/6/2020 04:25 PM

ئەو گۆڕانکاریانەی عاشقبوون دروستی دەکات

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خۆشەویستی هۆکارە بۆئەوەی گۆڕانکاری بەسەر شێوازی بیرکردنەوە و هه‌ڵسوکەوتی مرۆڤدابێت، ئەمەش پەیوەندی بەهۆڕمۆنی دۆپەمین و ئۆکسیتۆسین هەیە، کە بە هۆڕمۆنی خۆشەویستی ناسراون و کۆنترۆڵی هەستەکان دەکەن، وا لە مرۆڤ دەکات چەند رەفتارێک ئەنجام بدات کە نامۆن بە بەراورد بە هەڵسوکەوتنی ئاسایی.


*ئەو کەسانەی لە خۆشەویستیدان زیاتر وەکو کەسێک رەفتار دەکەن کە مەستبێت، چونکە ئەو کەسانەی لە خۆشەویستیدان جەستەیان هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین دەردەدات، بەهەمان شێوە ئەو کەسانەشی ماددەی کحولی دەخۆنەوە جەستەیان ئەم هۆڕمۆنە دەردەدات.
*کێشی جەستەیان گۆڕانکاری بەسەر دێت، هەندێک کەس کێشی زیاد دەکات و هەندێک کەس کێشی کەمدەکات.
*گۆڕانکاری لە دەنگە ژێیەکان رودەدات، هەربۆیە زۆر کات دایکان و باوکان بەتۆنی دەنگی منداڵەکانیان تێدەگەن لەوەی منداڵەکەیان لە خۆشەویستیدایە، دەنگی پیاوان بەرزدەبێت و دەنگی خانمان نزم دەبێتەوە.
*زیاتر خو دەگرن بە خۆشەویستەکەیانەوە و پێوەی ئالودە دەبن، باسی هەر بابەتێک بکرێت راستەوخۆ خۆشەویستەکەی بەبیردێتەوە.
*ناتوانن بەباشی بخەون بە بەراورد بە پێشترییان، بەڵام هەست بە ماندوبونیش ناکەن.
*ئارەقکردنەوە، سوربونەوە و خێرالێدانی دڵ نیشانەی نیگەرانییە، بەڵام ئەو کەسانەی دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە هەمان نیشانەیان تێدایە.
*هەوڵدەدەن زیاتر خو بدەنە نوسینی شعر و گۆرانی خۆشەویستی.
*کاتێک توشی نەخۆشی دەبن خێراتر چاکدەبنەوە بە بەراورد بە کەسانی دیکە، چونکە تەماشاکردنی کەسی خۆشەویست و بیرکردنەوەی لێی هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی ئازار.
*ئەو کەسانەی لە خۆشەویستیدان تامی خواردن شیرینتر دەکەن بە بەراورد بە کەسانی دیکە.
*ئامادەن بۆ ئەوەی هەمو کارێک ئەنجامبدەن تەنیا بۆئەوەی بایەخ بە خۆشەویستەکەیان بدەن.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved