رۆژانە تەرخانکردنی کات بۆ پیاسەکردن یارمەتی چالاکبوونی جەستە دەدات و چەند سوودێکی سەلمێنراوی بۆ جەستە هەیە، بەڵام هەندێک خەڵکی لایان وایە پیاسەکردن کاریگەری نییە لەسەر کەمبونەوەی کێشی جەستە و بایەخی تایبەتی پێنادەن. بەگوێرەی ماڵپەڕی "هێڵتسلاین" یەک کاتژمێر پیاسەکردن یارمەتی کەمبونەوەی کێشی جەستە دەدات، چونکە مرۆڤ لەگەڵ رۆیشتنیدا کالۆری زیاتر دەسوتێنێت، ئەمەش هۆکارە بۆ سوتاندنی چەوری جەستە. بەپێی توێژینەوەیەک کە لەهەمان ماڵپەر بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوت ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا سێ رۆژ پیاسە دەکەن بۆماوەی 50 بۆ 70 خولەک، لەماوەی 12 هەفتەدا زیاتر لە 2 کیلۆ کێشیان کەمدەکات. سەرەڕای دابەزینی کێشی جەستە، پیاسەکردن چەند سودێکی تەندروستی دیکەی هەیە، بۆ نموونە کۆلیستڕۆڵی خراپ نزم دەکاتەوە و کۆلیستڕۆڵی باش بەرزدەکاتەوە، باری دەرونی باشتر دەکات و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure