وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دەوامی فەرمانبەران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، کە لەمرؤوە ٣٠% فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەوام دەکەن. دەقی راگەیەنراو: رۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه. وه‌زاره‌ت، ده‌سته‌و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت پابەند دەبن بە دەوامپێکردنی تەنها ڕێژەی ٣٠٪ فه‌رمانبه‌ران و بە شێوەیەکی تەناوب. له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه به‌بێ به‌ریه‌ككه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت. داوا له هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن. د. جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure