دوای دوو مانگ له داخستنی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له فه‌ره‌نسا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر. له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ماوه‌ی دوو مانگ بوو داخرابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت میوانێكی كه‌م سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌كه بكات، چونكه به‌شێك له وڵاتان تائێستا ده‌ستیان به گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان نه‌كردوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا راگه‌یاندو بڕیاریدا ورده ورده ژیانی ئاسایی ده‌ستپێبكاته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure