هاوكات له‌گه‌ڵ كێبڕكێ و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌ك دژی كۆرۆناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ر، زانایانی وڵاتی چین تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان به متمانه‌كردنه سه‌ر ڤیتامین C ئه‌نجامداو ئه‌نجامه‌كانیشی مایه‌ی دڵخۆشیيه. ئه‌وه‌ی لای پزیشكان ئاشكرایه ڤیتامینC به‌رگری له‌ش به‌رزده‌كاته‌وه‌و له چه‌ندین ڤایرۆس ده‌یپارێزێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش چالاك ده‌كات و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌پارێزێت و به‌رگری له پیربوون ده‌كات. له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆڤید 19 پسپۆڕانی بواری زانستی ڤایرۆسی له‌و وڵاته‌دا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ڤیتامینC چالاكانه له‌دژی كۆرۆنا ده‌وه‌ستێت و ڕوبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. به‌پێی هه‌واڵه‌كه 30 دكتۆر پێكه‌وه وه‌ك تیمێك شه‌و و ڕۆژ له نه‌خۆشخانه‌ی شاری "جیانتۆنگ"ی "چین"ی به‌دیار چاره‌سه‌ری 300 به‌ركه‌وتووی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه هه‌وڵه‌كانیان چركرده‌وه‌و كاری جدیان له‌سه‌ر كرد‌و به‌دیاریانه‌وه مانه‌وه، ئه‌و تیمه پزیشكیه به‌پێی پرۆتۆكۆلێكی چاره‌سه‌ر متمانه‌یان كرده‌سه‌ر ڤیتامینC ئه‌نجامه‌كانی ده‌ریخست ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ر له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی كۆرۆنادا زیاد ده‌كات و ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش كه‌مده‌كاته‌وه. پزشكانی چینی له‌میانه‌ی ڕاپۆرتێكدا له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ڕوونیانكرده‌وه، به‌شێوه‌ی هۆقنه‌كردنی نه‌خۆشه‌كانی توشبوو به‌كۆرۆنا! وه‌ك ماده‌یه‌كی شلی پڕ له ڤیتامینC چ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه نیشانه‌كانی توشبونیان سوك یان قورس بووه تاقیكردۆته‌وه. به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه هۆقنه‌كردنی نه‌خۆشه‌كان به شله‌ی ڤیتامینC ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتووی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌مباره‌یه‌وه د."ریشارد شینگ"پسپۆری "ئه‌مریكی -چین"ی كه یه‌كێكبووه له ئه‌ندامانی تیمی ئه‌و چاره‌سه‌ره له‌پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی "هایلبراكسیك"ی ئه‌ڵمانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پشتڕاستكرده‌وه. سه‌باره‌ت به‌م چاره‌سه‌ره مرۆڤ به‌گشتی نابێ هۆقنه‌ی شله‌ی ڤیتامینC به‌كاربێنێت! چونكه ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ته‌نیا له‌لایه‌ن پزیشك و له نه‌خۆشخانه‌كاندا ئه‌نجامئه‌درێت، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌و تیمه‌ی پزیشكان ڕێنمایی ئه‌ده‌نه خه‌ڵكانی ئاسایی ئه‌گه‌ر به سروشتی ڤیتامین C به فرێشی ڕۆژانه به ئاسایی بخۆن ڕه‌نگه سودی زۆری بۆیان هه‌بێت. به‌ڵام به‌وشێوه‌یه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه ته‌نیا له‌لایه‌ن دكتۆر‌و نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت. هۆشداریش ده‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤیتامین C به گه‌رمای زۆر سوده‌كانی له‌ده‌ستده‌دات باشتره له چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك زیاتر نه‌كوڵێنرێت. پێشیان باشتره لیمۆ وه‌ك شه‌ربه‌ت له‌بری چا یان هه‌رشتێكی گه‌رم له‌گه‌ڵ هه‌نگوین بخورێت ئه‌مه بۆ سه‌رما خورده‌گی ئه‌نفلۆنزاش زۆر باشه. زه‌نجه‌فیل چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌وكردنی جومگه‌كان له تازه‌ترین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه هه‌ركه‌سێك كه كێشه‌ی جومگه‌كانی قاچی هه‌یه‌و ڕۆژانه بتوانێ زه‌نجه‌فیل بخوات یارمه‌تی ئه‌دات له چاره‌سه‌ری هه‌وكردن و ئازاره‌كانیداو هاوشێوه‌ی "ئیبوپرۆفین"ه‌و ئازاری جومگه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه. زانایانی ئه‌م بواره ساڵی 2015 به تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر له‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌ست ئازاری جومگه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن بۆیان ده‌ركه‌وت به‌كارهێنانی كرێمێك كه له پێكهاته‌ی زه‌نجه‌فیل به‌رهه‌مێنراو ئازاری جه‌مگه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه. خاك - شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا س: Handelsblatt، هایلبراكسیك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure