7/6/2020 03:12 PM

نوێترین کێشەی مۆبایلەکانی ئایفۆن

هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن چەند چرکە پاش کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکەیان، شاشەیەکی سەوز دەبینن و هۆکاری ئەم کێشەیەی مۆبایلەکانی ئایفۆن هێشتا روون نییە. بەپێی ئەو سکاڵایانەی کە لە ئەنجومەنەکانی Reddit و MacRumorsـدا تۆمار کراون، زۆرینەی ئەو بەکارهێنەرانەی لەگەڵ ئەم کێشەیە رووبەڕوو بوونەتەوە خاوەنی مۆدێلەکانی ئایفۆن 11، 11ـی پرۆ و 11ـی پرۆمەکسن. هەڵبەت بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆنەکانی X و XSـیش ئەم کێشەیەیان ئەزموون کردووە.
بەشێک لە بەکارهێنەران گوتوویانە ئەم کێشەیە کاتێک روو دەدات کە مۆبایلەکە لە "حاڵەتی تاریک" و "حاڵەتی شەو" بێت یان ئەوەی خۆیان لە ژوورێکی تاریکدا بن. بەشێک لەوان پاش دابەزاندنی iOS 13.4 و بەشێکی دیکەیان پاش دابەزاندنی iOS 13.5 ئەم کێشەیەیان ئەزموون کردووە.
یەکێک لە بەکارهێنەران رایگەیاندووە کە پاش دابەزاندنی iOS 13.5.5، کە لە ئێستادا وەشانێکی تاقیکارانەیە، ئەم شاشە سەوزە لەناو چووە.؛ کەوابوو پێدەچێ ئەم کێشەیە کێشەیەکی نەرم‌ئامێری بێت. ئەگەر ئەم کێشەیە کێشەیەکی نەرم‌ئامێری بێت، ئەم کۆمپانیا زەبەلاحەی بواری تەکنەلۆژیا ئەرکە لەسەری کە ئۆپدەیتێکی نوێ بۆ چارەسەریی کێشەکە بڵاو بکاتەوە.

 

سەرچاوە: engadget

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved