7/6/2020 03:16 PM

ریاڵ مەدرید پێش بەرشەلۆنە ئەکەوێت

یانەی ریاڵ مەدرید لە بوارێکی دیكەدا کە بواری ئابورییە پێش یانەی بەرشەلۆنەی رکابەری کەوتوە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە کۆمپانیای (براند ڤینانس) ئەنجامی داوە یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا و لەریزی یانەکانی جیهاندا خاوەنی بەهێزترین براندی جیهانیە و رێژەی خاڵەکانی بۆ 96.1 بەرزبوەتەوە و یانەی بەرشەلۆنەش بە 95.4 خاڵ لەپلەی دوەمدایە.
بەپێی توێژینەوەکە دەستەبەرکردنی نازناوەكانی چامپسۆنس لیگ لە چەند ساڵی رابردودا 
 ریاڵ مەدریدی بەهێزترکردوەتەوەو گەیاندویەتێ لوتکە .
توێژینەوەکە پشتیشی بەستوە بە رێَژەی ئامادەبونی هاندەران لەیاریگادا و کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و فرۆشی کەلوپەلە وەرزشیەکانی یانەکە و رێژەی داهات و ئەنجامەکان لە رابردودا.
بەپێی توێژینەوەکەی براند ڤینانس یانەی ریاڵ مەدرید جگە لەوەی بوەتە خاوەنی بەهێزترین براندی بازرگانی ، بەهای زیاتری ئابوریشی پێبەخشیوە.
هاوکات لەروی داراییەوە یانەی مانچستەر یونایتد رکابەری ریاڵ مەدری دەكات لەروی داراییەوە لە لوتکەدایەو بەهای بازرگانی ئەو یانەیە ملیارێک و 740 ملیۆن دۆلارە، بەڵام ریاڵ مەدرید پلەی یەكەمی گرتوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved