7/6/2020 03:18 PM

هۆکارەکانی برسیەتیی پاش نانخواردن

برسیەتی ئەو رێگەیەیە کە جەستەت پێت دەڵێت پێویستی بە خواردنی زیاتر هەیە. بەڵام هەندێک کەس لەدوای نانخواردن ئەم هەستەیان بۆ دروستدەبێت کە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە. لەم بابەتەدا هەندێک لە هۆکارەکان دەخەینە روو.

هۆکارەکان:
*سیستمی خۆراکی، ئەو ژەمانەی کە پرۆتینی تێدایە مرۆڤ زیاتر هەست بەتێری دەکات بە بەراورد بەو ژەمەی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و چەوری تەنانەت ئەگەر رێژەی کالۆرییەکەشیان وەکو یەک بێت، هەروەها ئەو خۆراکانەی ریشاڵی تێدایە وادەکات مرۆڤ هەست بە برسێتی بکات.
*زۆر کات هەستکردن بە برسێتی بەهۆی کێشەی هۆڕمۆناتەوەیە، بەتایبەتی هۆڕمۆنی لێپتن،  کە کۆنترۆڵی هەستی برسێتی دەکات.
*نانخواردن بە خێرایی هۆکارێکی دیکەیە، کە پێویستە خواردن بە هێواشی بخورێت، هەتا بە خێرایی نانبخۆیت زوتر هەست بە برسێتی دەکەیت.
*سترێس و دڵەوراوکێ والەمرۆڤ دەکات ئارەزوی بۆ خواردن زۆربێت.
*کەمخەوی، کە هۆکارە بۆ ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان.
*وەرزشکردنی زۆر، وادەکات مێتابۆلیزم چالاک ببێت.
*بەرزی شەکری خوێن.


چارەسەر:
پێویستە بەپێی دۆزینەوەی هۆکارەکەی چارەسەر بکرێت، بەڵام پێویستە ئەگەر دوای نانخواردن هەستت بە برسێتی کرد ژەمێکی سوک بخورێت، وەکو گەنمەشامی، شریمپ، میوە، سەوزە و چەرەسات، دوربکەونەوە لە خواردنی دو ژەمی گەورە کە ماوەیەکی کەمییان لە نێواندا بێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved