7/6/2020 03:21 PM

زۆرانبازیی ترەمپ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

لەم هەفتانەی دواییدا ناکۆکییەکانی نێوان ترەمپ و تویتەر گەیشتووەتە لووتکە و ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە  تویتەکانی سەرۆکی ئەمریکای نیشانە کردووە. لەئێستادا تویتەر و فەیسبووک و ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆی کەمپینی هەڵبژاردنی ترەمپیان بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی "کۆپی‌رایت" سڕیوەتەوە.
لەحاڵێکدا کە تویتەر دژکردەوەی هەیە بەنیسبەت تویتەکانی ترەمپ، فەیسبووک بڕوایەکی ئەوتۆی بەم کارە نییە و "مارک زاکەربێرگ" نیشانەکردنی پۆستەکان بە کارێکی هەڵە دەزانێت. سەرەڕای ئەم بابەتە، بەرپرسی باڵای فەیسبووک باسی گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەی کردووە.
ئەگەرچی فەیسبووک بەپێچەوانەی تویتەر، پۆستەکانی ترەمپی نیشانە نەکرد و نەیسڕیەوە، بەڵام سڕینەوەی ڤیدیۆی کەمپنیکەی سەرۆکی ئەمریکا کارێکی هاوشێوەی کردارەکەی تویتەرە. لەم دواییانەدا سکاڵایەک لەدژی نوێترین ڤیدیۆی ترەمپ بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی "کۆپی‌رایت"ـ تۆمار کراوە و هەر ئەم بابەتە بۆتە هۆی سڕینەوەی ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان.
لەم ڤیدیۆ 4 خولەکییەدا هەندێک دیمەن لە "جۆرج فلۆید" واتە ئەو هاووڵاتییە رەشپێستەی کە لەلایەن پۆلیسی "مینیاپۆلیس"ـەوە کۆژراو، پیشان دەدرێت. تویتەر پاش ئەوەی سکاڵایەکی لەدژی ئەم ڤیدیۆیە وەرگرت کە گۆیا یاساکانی "کۆپی‌رایت"ـی پێشێل کردووە، ڤیدیۆکەی ناچالاک کرد. فەیسبووکیش سکاڵایەکی لەم چەشنەی وەرگرت و بڕیاری دا ڤیدیۆکە بسڕێتەوە.
یوتوب هێشتا دژکردەوەی بەنیسبەت ئەم ڤیدیۆیەوە نەبووە چون بە قسەی خۆیان هێشتا هیچ سکاڵایەکی بۆ نەهاتووە. پاش سڕینەوەی ئەم ڤیدیۆیە، ترەمپ لە تویتێکدا ئەم کارەی خستە ئەستۆی "دیمۆکراتە چەپە رادیکاڵەکان". هەڵبەت بەڕێوەبەری تویتەر واتە "جەک دۆرسی" وڵامی ئەم تویتەی ترەمپی دایەوە و گوتی بەهۆی پێشێلکردنی یاسای "کۆپی‌رایت"ـەوە ڤیدیۆکە سڕدراوەتەوە.

 

سەرچاوە: mspoweruser

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved