حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا هه‌ركه‌سێك ده‌مامك، ده‌ستكێش، ده‌سماڵ یان قوت‌و و كاغه‌ز له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان فڕێبدات، بڕی 135 یۆرۆ سزاده‌درێت و پێده‌چێت سزای قورستریش له‌به‌رچاو بگیرێت. وه‌زیری ڕاوێژكار بۆ كاروباری ژینگه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه: یاسای دژه‌خوڵ و خاشاك په‌سه‌ندكراوه و سزای سه‌رپێچكارانی ژینگه دیاريكراوه‌و سزاكه له 65 یۆرۆ بۆ 135 یۆرۆ زیادكراوه‌و هه‌ركه‌سێك له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ده‌مامك، ده‌ستكێش، قوت‌و، كاغه‌زو ده‌سماڵ فڕێبدات بڕی 135 یۆرۆ سزاده‌درێت و پێده‌چێت سزای قورستریش له‌به‌رچاو بگیردرێت. ئه‌م بڕیاره به مه‌به‌ستی پاكڕاگرتنی ژینگه‌و هه‌روه‌ها خۆپارێزی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌یه له ڤایرۆسی كۆرۆنا. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure