8/6/2020 04:40 PM

بیرۆکەی نەرێنی و ئەلزایمەر

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی "UCL" ئەنجامدراوە، دەریدەخات گیرۆدەبوونی بەردەوام بە بیرۆکە نیگەتیڤەکانەوە دەتوانێ مەترسی لەدەستچوونی عەقڵ و تووشبوون بە ئەلزایمەر زیاد بکات.
لەم توێژینەوەیەدا کەسانی تەمەن 55 ساڵ بۆ سەرەوە خرانە بەر تاقیکاری و ئەنجامەکەی لە ژۆرناڵی "Alzheimer’s & Demenita"ـدا بڵاوبووەتەوە. بەپێی ئەم توێژینەوەیە "بیرۆکەی نەرێنی بەردەوام/ RNT" دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هێزی ناسین و هەروەها مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزایمەر.
توێژەران ئاماژەیان بەوە داەە کە RNT  وەکوو هۆکارێک بۆ لەناوچوونی عەقڵ و هەروەها کۆمەڵێک ئامراز بۆ نموونە زەین‌ئاگایی یان مەدیتەیشن بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لەناوچوونی عەقڵ دەبێ توێژینەوەیان لەسەر ئەنجام بدرێت. نووسەری باڵای ئەم توێژینەوەیە دوکتۆر "ناتالی مارچنت" دەڵێ: "زەمۆکی و سترێس کە ناوەڕاستی تەمەن و کۆتاییەکانی تەمەندا وەکوو مەترسییەک بۆ لەناوچوونی عەقڵ دێتە ئەژمار. ئێمە لە توێژینەوە نوێیەکەدا بەو بابەتەمان زانی کە سەرچەشنگەلی هزریی تایبەت کە هۆکارن لە دروستبوونی خەمۆکی و سترێسدا، دەتوانن نیشاندەری ئەم بابەتە بن کە کەسەکان بەم کێشانەوە زیاتر تووشی لەناوچوونی عەقڵ دەبن.
لەم توێژینەوەیەدا جگە لە زانکۆی UCL، دامەزراوەی توێژینەوەیی "Inserm" و زانکۆی "مەک‌گیل"ـیش بەشدار بوون و 292 کەسی تەمەن 55 ساڵ بەرەو ژووریان خستە بەر تاقیکاری. لەم توێژینەوەیەدا کارکردی هێزی ناسینی کەسەکان، بیرگە، سەرنج، ناسینی شوێن و کەلامی کەسەکان خرایە بەر تاقیکاری. 113 کەسی بەشداربوو لەم توێژینەوەیەدا سکەنی مێشک/ PETـیان بۆ کرا بۆ ئەوەی رادەی پرۆتینەکانی "ئامیلۆئید" و "تاو" کە دەبنە هۆی ناسراوترین نەخۆشی لەناوچوونی عەقڵ واتە ئەلزایمەر، تاوتوێ بکرێت.

 

سەرچاوە: medicalxpress

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved