8/6/2020 04:42 PM

نیشانەکانی ئامادەیی بۆ هاوسەرگیری

کاتێک بڕیار دەدەیت ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنیت، پێویستە دڵنیابیتەوە لەوەی ئامادەیت بچیتە قۆناغێکی نوێی ژیانەوە و خۆت بۆ ئەو پرۆسەیە ئامادە کردبێت. لەم بابەتەدا هەندێک لە نیشانەکانی ئەو ئامادەییە دەخەینە روو.

*بە تەواوی خۆت خۆشدەوێت، چونکە هەتاوەکو %100 خۆت خۆشنەوێت ئامادەنیت کەسێکی دیکەت خۆشبوێت.
*بەدوای کەسی باشتردا ناگەڕێیت، بەڵکو ئەو کەسەت قبوڵە کە لە ژیانتدایە و خۆشەویستتە.
*لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە پێت دەوترێت کە هاوسەرگیری بکەیت، چونکە خێزان و هاوڕێکانت دەتبینن و هەستی پێدەکەن کە ئامادەیت بۆ ئەو پرۆسەیە.
*کاتێک هەڵەیەک دەکەیت ناترسیت لەوەی داوای لێبوردن بکەیت.
*لە داهاتوت ناترسیت و بە تەواوی قەناعەتت بەو بڕیارەت هەیە کە دەیدەیت.
*ویستی تۆ ئەوەیە ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنیت نەک ئاهەنگ بکەیت و عەزی و قات بپۆشیت.
*متمانەت بە خۆشەویستەکەت هەیە و گومانت لە رەفتارەکانی نییە.
*هەست دەکەیت ژیانت جوانتر دەبێت ئەگەر ئەو کەسەی لە دڵتدایە بیهێنیتە ژیانتەوە.
*هەوڵنادەیت بەرامبەرەکەت بگۆڕیت.

 

سەرچاوە: brides

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved