8/6/2020 04:45 PM

ئەو خۆراکانەی چەوری دەتوێننەوە

دروستبونی چەوری جەستە یەکێکە لەو کێشانەی روبەڕوی مرۆڤ دەبێتەوە و کاریگەرییەکەی تەنیا بۆ سەر شێوەی جەستە نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر تەندروستی دروستدەکات و هۆکارە بۆ سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی مەترسیدار، ماڵپەری zamanarabic باشترین خۆراکەکانی بڵاوکردوەتەوە کە یارمەتی توانەوەی چەوری دەدەن.

ماست
ماستی یۆنانی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و یارمەتی گەدە دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری بمێنێتەوە، هەروەها وا لە جەستە دەکات کالۆری زیاتر بسوتێنێت.

کینوا
کاتێک بیر لە دابەزاندنی کێش دەکەیتەوە پێویستە کینوا بێت بە خەیاڵتدا، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، زینک و ڤیتامین E.

دارچینی
کاریگەری لەسەر رێژەی شەکری خوێن دەبێت، بەسودە بۆ توشبوانی شەکرە، دەتوانیت لەگەڵ چا، قاوە یان ماست بیخۆیت و کالۆرییەکی زۆر کەمی تێدایە.

بیبەری تیژ
مێتابۆلیزم چالاک دەکات و یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات.

چای سەوز
توێژینەوە زانستییەکان ئەوە دەردەخەن چای سەوز چەوری جەستە دەتوێنێتەوە ئەگەر رۆژانە زیاتر لە جارێک بخورێتەوە.

سندی
شارەزایان ئەوەیان بۆ دەرکەوتوە خواردنی سندی بۆ ماوەیەکی زۆر وادەکات هەست بە تێری بکەیت، خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی سندی پێش نانخواردن یارمەتی دابەزینی کێش جەستە دەدات.

شوتی
رێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە و بۆشاییەکی زۆر لە گەدەدا داگیردەکات، ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی خواردنێکی کەم بخۆیت.

سێو و هەرمێ
دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و رێژەیەکی زۆر لە ئاویان تێدایە، کرداری هەرس باشتر دەکەن و چەوری جەستە دەتوێننەوە.

ترێ و مێوژ
کالۆرییەکی کەمییان تێدایە، وادەکەن هەست بەتێری بکەیت.

سەوزەی فرێش
زۆرینەی لە ئاو پێکهاتوە، بەشێوەیەک لە یەک کوپ کەرەوز 8 کالۆری هەیە، ئەمەش سود بەخشە بۆ کەمکردنەوەی کێش.

هێلکە
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی هێلکە لە بەیانیان بەهۆی ئەوەی پرۆتینی تێدایە وادەکات بۆ کاتێکی زۆر هەست بە تێری بکەیت، بەڵام ئەو کەسانەی رێژەی کۆلیستڕۆڵیان بەرزە  پێویستە راوێژ بە پزیشک بکەن.

 سرکە
دەتوانیت لە زەڵاتەدا بەکاریبهێنیت بۆ توانەوەی چەوری.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved