د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سووده گرنگه‌كانی هه‌رمێ له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه. هه‌رمێ ئه‌و خۆراكه‌یه كه سوودی زۆره‌و زیانی نیه ۱ـــ پاككردنه‌وه‌ی له‌ش له مادده ژه‌هراوییه‌كان له‌ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه‌۰ ۲ ـــ خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی كۆلیسترۆڵ۰ ۳ ـــ ڕاگرتنی ئاستی ئاسایی فشاری خوێن و ڕێگریكردن له به‌رزی فشاری خوێن و باشتر كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی به‌رزی زه‌غت۰ ٤ ـــ خۆپاراستن له نه‌خۆشی شه‌كره‌و یارمه‌تیدانی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شه‌كره له خوێندا، میوه‌یه‌كی زۆرباشه بۆ كه‌سانی توشبوو به نه‌خۆشی شه‌كره‌۰ ٥ ـــ ڕێگریكردن له قه‌ڵه‌وی و یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی له‌ش ئه‌دات له‌كاتی ڕێجیم۰ ٦ ـــ خۆپاراستن له گرژبوونی ماسولكه‌كان و نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك و نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردنی جومگه‌كانی له‌ش۰ ۷ ـــ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و چالاككردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس۰ ۸ ـــ میوه‌یه‌كی زۆرباشه بۆ مناڵان و ساوای ته‌مه‌ن كه‌متر له یه‌ك ساڵ (پاش لابردنی توێژاڵی ده‌ره‌وه‌و ناوكه‌كه‌ی)۰ ۹ ـــ یه‌كێكه به میوه به‌سووده‌كان بۆ خانمانی دووگیان و شیرده‌ر۰ ۱۰ ـــ چه‌ندین سوودی هه‌یه بۆ پێست و مووه‌كانی قژو چاو و ددان۰ ۱۱ ـــ نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی و یارمه‌تیدانی خۆپاراستن له چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌۰ خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure