د.سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب پسپۆڕی هه‌ناوی و رۆماتیزم بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی شه‌قیقه‌و چاره‌سه‌ری. نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌قیقه دڵ تێكه‌ڵهاتن و رشانه‌وه، ئازارێكی زۆر، بێهه‌ستی له ده‌ست و پێیه‌كاندا. هۆكاره‌كانی توشبوون به شه‌قیقه؟ 1-نزمی شه‌كری خوێن. 2-حه‌ساسیه‌ت. 3-به‌كارهێنانی زۆری ده‌رمان. 4-وزه‌ی كه‌م و كه‌م خۆراكی. 5-خه‌وتن و ئیسراحه‌تی ناڕێك. 6-جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه. 7-سوڕی مانگانه. چاره‌سه‌ری شه‌قیقه؟ ترێ، ئاوی ترێ یه‌كێكه له باشترین ده‌رمانه‌كان، چونكه برێكی زۆر ڤیتامینی تێدایه‌و هه‌روه‌ها ناوك و پێسته‌كه‌شی به‌سووده بۆ شه‌قیقه. كه‌له‌رم، كه‌له‌رمێكی زۆر ورد بكه‌و بیخه‌ره ناو پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆو بیخه‌ره سه‌ر ناوچاوانت، ئه‌مكاره له شه‌واندا پێش خه‌وتن یان له رۆژدا ئه‌گه‌ر گونجا ئه‌نجامبده، ئه‌گه‌ر كه‌له‌رمه‌كه به‌ره‌و وشكبوونه‌وه رۆیشت تازه‌ی بكه‌ره‌وه. سركه‌ی سێ‌و، پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆ به سركه‌ی سێ‌و ته‌ڕبكه، بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك بیخه‌ره سه‌ر ناوچاوانت، كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئازاری شه‌قیقه. توێكڵی لیمۆ، بیده له ره‌نده‌و وه‌كو هه‌ویری لێبكه، پاشان بیخه‌ره سه‌ر ناوچاوانت، كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئازاری شه‌قیقه. شه‌ربه‌تی سه‌وزه‌وات، تێكه‌ڵه‌ی ئاوی خه‌یارو گێزه‌رو سپێناخ بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری شه‌قیقه به‌سووده. چه‌ند رێگایه‌ك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له شه‌قیقه: 1-دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه كهولیه‌كان. 2-خواردنه‌وه‌ی برێكی زۆر ئاو. 3-ماسی زۆر بخۆ. 4-واز له خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه بهێنه كه كافاینی تێدایه وه‌ك چاو قاوه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure