9/6/2020 02:58 PM

بازاڕی پاسکیلی کارەبایی گەرمە

هۆگری بە پاسکیلی کارەبایی لە دەورانی کۆرۆنادا زیادی کردووە و خەڵک ئەم کەرەسەیەیان کردووەتە جێگرەوەی تەکسییە ئینتەرنێتییەکان و کەرەسەیەکی هاتوچۆی گونجاو بۆ گەشت و گوزار لەناو شەقامەکاندا بۆ ئەوەی لە کەشوهەوای پاکی دەورانی پاش کەرەنتینە کەڵک وەربگرن.
بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای توێژینەوەیی NPD Group، فرۆشی پاسکیلی کارەبایی لە ئەمریکا لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو 85٪ زیادی کردووە. سەرجەم ئەم پاسکیلانە لە فرۆشگە گەورەکان بۆ نموونە ئەمازۆن و والمارت کڕدراون و مشتەرییەکان چاوەڕێن ئەم فرۆشگەیانە پاسکیلەکانیان بۆ بنێرن.
"Ryan Zagata"ـی بەرپرسی فرۆشگەی پاسکیلی Brooklyn Bicycle Companyـی شاری نیۆرک دەڵێ: " لە خەونیشدا فرۆشی لەم چەشنەم نەبینیەوە. سێ هەفتە لەمەوبەر نزیکەی 1000 پاسکیل لەم فرۆشگەیەدا بوو، بەڵام ئێستا زۆرینەی قەفەزەکان بەتاڵن". فرۆشی پاسکیلی کارەبایی تەنها لە نیۆرک 600٪ زیادی کردووە.
پاسکیلی کارەبایی کە تا بەر لە بڵابوونەوەی کۆرۆنا کەرەسەیەک بوو بۆ کەسانی بەتەمەن و هەروەها تەوەزەل، ئێستا لە ماوەیەکی کەمدا سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راکێشاوە. نیۆرک‌تایمز لە راپۆرتەکەی خۆیدا نووسیویەتی کە پاسکیلی کێشە و گرفتی شۆفێریی ئۆتۆمبێلی نییە و بۆ کاروباری رۆژانە زۆر بەسوودە.
بەڵام سەرەڕای ئەم سوودانە، پاسکیلی کارەبایی هەندێک نیگەرانی دروست کردووە. یەکەم ئەوەیکە چونکە کارەباییە لەوانەیە بکەوێتە بەر سەرنجی دزەکان و بەخێرایی بدزرێت و هەروەها خەرجی گۆڕینی باتری و چاککردنەوەکەی هەندێک زۆرە.

 

سەرچاوە: nytimes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved