به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، هه‌موو هۆكانی گواستنه‌وه‌ی گشتی (ته‌كسی، پاس، مینی پاس) ئاگادار ده‌كاته‌وه پابه‌ندی ڕێكارو ڕێنماییه خۆپارێزيیه‌كان بن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌مڕۆوه چوارشه‌ممه (10-6-2020) له‌لایه‌ن مه‌فره‌كانمانه‌وه توشی لێپێچینه‌وه ده‌بن و سزاكه‌شی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌تی به‌پێی بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure