له‌دوای تێپه‌ڕینی دوو مانگ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا هه‌ڵده‌گیرێت و ژیان له‌و شاره ئاسایی ده‌بێته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه سێرگی سۆبیانین سه‌رۆكی شاره‌وانی مۆسكۆ رایگه‌یاند: رێكاره‌كانی روبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كه‌یان كه‌مده‌كه‌نه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌گرن، هاوكات رێگه به كرانه‌وه‌ی سه‌رتاشخانه‌و ئارایشتگاكان ده‌درێت، به‌ڵام كافێ و چێشتخانه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌كرێنه‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure