10/6/2020 03:49 PM

بەرهەمێکی ناوازەی شاومی

شاومی لە وڵاتی چین پەردەی لەسەر پرۆژۆکتۆرێکی لەیزری نوێ لادا کە ناوەکەی "می لەیزر 1S 4K"ـیە. بە گوتەی کۆمپانیای شاومی وێنەی بەرهەمهاتوو لەم پرۆژۆکتۆرەدا 30٪ لە مۆدێلی پێشوو رووناکترە. ئەم دەزگایە دەتوانێ لە مەودایەکی زۆر کورتەوە شاشەی 80 بۆ 150 ئینچی بخاتە ڕوو.
بۆ نمایش دانی شاشەی 80 ئینچی، دەبێ پرۆژۆکتۆرەکە لە مەودای 5/5 سانتیمی پەردەی نمایشەکە جێگیر بکرێت و بۆ خستنەڕووی شاشەی 150 ئینچی دەبێ لە مەودای لانیکەم 19 سانتیمدا دابندرێت.
ئەم دەزگایە خاوەنی پرۆسیسۆری T968-H، رامی 2 گێگابایت و بیرگەی 32 گێگابایتییە. ئەم دەزگایە هەروەها سێ دانە فێنککەرەوەی لەسەرە و بە هیچ شێوەیەک گەرم دانایەت. هەر وەک لە ناوەکەیەوە دیارە کواڵیتی دیمەنێک کە ئەم پرۆژۆکتۆرە دەیخاتە روو 4Kـیە. بۆ نمایشدانی ڤیدیۆ و وێنە لەلایەن ئەم پرۆژۆکتۆرەوە پێویست ناکات شوێنەکە تاریک بکرێت، چونکە لە رووناکاییشدا دەکرێ کەڵکی لێ وەربگریت.

 

سەرچاوە: gizmochina

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved