10/6/2020 03:57 PM

شێرپەنجەی ریخۆڵە؛ نیشانە هۆکار چارەسەر

شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی 2018، زیاتر لە 9.6 ملیۆن کەس بەهۆی شێرپەنجەوە گیانیانلەدەستداوە، ئەم نەخۆشییە کاریگەری دەکاتە سەر بەشە جیاوازەکانی جەستە، ئەگەر بەزویی هەست بە نەخۆشییەکە بکرێت و چارەسەر بکرێت مەترسی نابێت.
شێرپەنجەی ریخۆڵە کاریگەری لەسەر ژنان و پیاوان دەبێت و هەردو رەگەز ئەگەری توشبونیان هەیە، زۆر کات ئاسان نییە لە قۆناغەکانی سەرەتادا هەست بە نیشانەکانی بکەیت.

نیشانەکانی:

-هەبونی ئازارێکی ناسایی لە ریخۆڵەکان.
-ماندوێتی شەکەتی.
-لەدەستدانی کێشی جەستە لەناکاو.
-سکچون یان قەبزی
-بونی خوێن لە پیسایی.

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە:
لە قۆناغەکانی سەرەتا ئاسان نییە نەخۆشییەکە دەستنیشان بکرێت، بەڵام لە قۆناغی یەکەم و دوەم چارەسەری هەیە و نەخۆشەکە زوتر چاک دەبێتەوە.
ئەگەر کەسەکە لە قۆناغی سێیەمی نەخۆشییەکەیدا بێت 3 بۆ 6 مانگ لەژێر وەرگرتنی چارەسەری کیماییدا دەبێت و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.

چۆن نەخۆشییەکە لە خۆت دوربخەیتەوە:
*دوربکەوەرەوە لە زۆر خواردنی خواردنە خێراکان.
*پێش کوڵاندنی خواردن هیچ خواردنێک مەخۆ، بەتایبەتی خواردنە چەورەکان.
*رۆژانە 30 خولەک وەرزش بکە.
*دوربکەوەرەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی ماددە کحولیەکان.
*لەدوای تەمەنی 30 ساڵی هیچ نیشانەیەک فەرامۆش مەکە و زو زو پشکنین ئەنجامبدە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved