ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: له ئێستادا زياتر له 820 ملیۆن كه‌س له جیهاندا به‌ده‌ست برسێتییه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌نتۆنیۆ گۆترێس ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له تویته‌رى تایبه‌تی خۆیدا نووسیویه‌تی: هه‌رچه‌ند به ئه‌ندازه‌ی پێویست خۆراك هه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا زیاتر له 820 ملیۆن كه‌س برسین و پێویستیان به خۆراك هه‌یه. ڕاشیگه‌یاندووه: سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه قه‌یرانه‌كانی قوڵتر كردۆته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure