د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سووده ته‌ندروستییه‌كانی توو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه چه‌ند جۆرێكی توو هه‌یه‌و بهسوودترینیانی دیاریكردووه. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: توو یه‌كێكه له میوه‌كانی وه‌رزی به‌هارو سه‌ره‌تای هاوین، كه پزیشكه پسپۆڕه‌كان كۆكن له‌سه‌ر سووده‌كانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام جێی داخه وه‌ك پێویست گرنگی پێ‌نادرێت له‌لای زۆربه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان. سووده ته‌ندروستییه‌كانی توو: *پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و خۆپاراستن له نه‌خۆشی دڵ وه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان. *یارمه‌تی دابه‌زینی كولیستڕۆڵی خراپ ئه‌دات له خوێندا. *ڕێگریكردن له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین مادده دژه ئۆكسانه‌كان و كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ئه‌كات. *یارمه‌تی دابه‌زینی فشاری خوێن ئه‌دات. *بۆ خانمانی دووگیان و كۆرپه‌له‌ی ناوسكی زۆر به‌كه‌ڵكه، چونكه ڕێگری ئه‌كات له توشبوون به هه‌وكردن و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و كانزاو مادده خۆراكییه جیاوازه‌كانی تر، هه‌روه‌ها ڕێگری ئه‌كات له منداڵ له‌بارچوون. *چاره‌سه‌ركردنی كه‌می مادده‌ی ئاسن و كه‌مخوێنی و ڕێگرتن لێی به‌تایبه‌ت تووی ڕه‌ش. *پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێزكردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وكوێری. *به‌هێزكردنی خانه‌كانی مێشك و ده‌مارو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌لزه‌هایمه‌ر. *چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و چالاككردن و پاككردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراوییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی غازات؛ هه‌روه‌ها شه‌ربه‌ته‌كه‌ی زۆرباشه له‌كاتی سكچووندا. *پاراستنی له‌ش له هه‌وكردن به‌تایبه‌ت هه‌وكردنی گورچیله‌و میزه‌ڵدان و نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌كان. *به‌هێزكردنی توانای سێكسی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا له‌گه‌ڵ زیادكردنی ژماره‌ی سپێرمه‌كان له پیاواندا. *به‌هێزكردنی مووه‌كانی قژو پاراستن له سپیبوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ. *پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپكه‌و سیسی ده‌موچاو. ئایا تووی ڕه‌ش باشتره یان سپی یان سوور؟ -له‌ڕاستیدا هه‌موو جۆره‌كانی توو هه‌مان سوودی ته‌ندروستی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر ڕه‌نگێك سوودی زیاتری هه‌یه، بۆ نموونه: 1-تووی سپی: یارمه‌تی دابه‌زینی تا ئه‌دات له‌گه‌ڵ یارمه‌تی چاره‌كردنی دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌دده‌و كێشه‌كانی جگه‌ر. 2-تووی سوور: چونكه وزه‌ی كه‌م تێدایه بۆیه كه‌ڵكی هه‌یه له‌كاتی ڕێجیم و دابه‌زینی كێش، یارمه‌تی ڕێككردنه‌وه‌ی لێدانی و پێكهێنانی ئێسقان ئه‌دات له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا. 3-تووی ڕه‌ش: ڕێگریكردن له خوێنبه‌ربوونی پووك و كه‌مخوێنی و كه‌می مادده‌ی ئاسن؛ به‌ڵام زۆر گرنگه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی دژی مه‌ینی خوێن وه‌رئه‌گرن دژی جه‌ڵته وه‌ك وارڤارین و هیپارین پێویسته ڕه‌نگه‌كانی تری لێبخۆن. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure