11/6/2020 03:22 PM

ماسک: ئاستی بەرهەمهێنانی مۆدێلی Y بەرز بکەنەوە

بەپێی ئەو ئیمەیلانەی لە بەرپرسی باڵای کۆمپانیای تێسلاوە بڵاوبووەتەوە، کارمەندانی ئەم کۆمپانیایە دەبێ هەموو هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا مۆدێلی Y زیاد بکەن.
بەرپرسی باڵای تێسلا لە ئیمەیلەکەی خۆیدا راشکاوانە رایگەیاندوو کە بەرپرسانی ئەم کۆمپانیایە دەبێ هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ کەمکردنەوەی کێشەکان لە بەشی بەرهەمهێنانی کەرەستەی پێویست و سەریەکخستنەوەی ئەم کەرەستانە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زۆرینەی ئۆتۆمبێلسازەکانی کالیفۆرنیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، چالاکییەکانی خۆیان راگرت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە تێسلا لەم بارودۆخەدا بەرهەمهێنانی مۆدێلی Yـی دەست پێکردووە.
بەڵام ئێستا بەرپرسی باڵای تێسلا واتە "ئیلان ماسک" لە ئیمەیلێکدا کە بۆ کارمەندەکانی ناردووە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بەخێرایی بەرهەمهێنانی ئەم مۆدێلەی تێسلا زیاد بکەن. بەرپرسی باڵای تێسلا لەم ئیمەیلەی خۆیدا کە ئەمڕۆ لە لایەن "بیزنەس سنایدرە"ـەوە بڵاوبووەتەە داوای لە کارەمەندەکانی کردووە کە بەهەموو توانایە بەرهەمهێان دەست پێبکەنەوە. بەدڵنیاییەوە هەندێک کێشە لە بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێناندا هەیە کە دەبێ لە یەکەم دەرفەتدا چارەسەر بکرێن.
ماسک لە ئیمەیلەکەی خۆیدا گوتوویەتی: من دواتان لێدەکەم  کە بە یارمەتی یەکتری هەموو هەوڵەکانی خۆتان بخەنە گەڕ بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە تێسلادا. ئەگەرچی ئەم ئیمەیلە لەلایەن سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوەوە بڵابووەتەوە؛ بەڵام هێشتا هیچ سەرچاوەیەکی ئاگادار پشتڕاستی نەکردووەتەوە و کۆمپانیای تێسلاش هیچ دژکردەوەیەژی نەبووە.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved