میوە و سەوزە سەرچاوەیەکی باشن بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین، ریشاڵ، ماددە کانزاییەکانی کە بۆ جەستە پێویستە، بەڵام پێویستە پێش خواردن بشۆرێنەوە بۆئەوەی لە بەکتریا و ڤایرۆس خاوێن ببنەوە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایۆسی کۆرۆنا هەیە. بۆچی پێویستە میوە و سەوزە بشۆرێنەوە؟ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادا هەبێت یاخود نەخێر، میوە و سەوزەکان پێویستییان بەخاوێنکردنەوە هەیە، دەنا ئەو بەکتریا زیانبەخشانەی لەسەر سەوزە و میوەکانن زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، سەرەڕای ئەوانەش ئەگەر هەیە کەسانی دیکە بەسەر سەوزە و میوەکەدا پژمیبێتن یان کۆکیبێتن، بەمەش ئەگەری هەیە نەخۆشی بگوازرێتەوە. باشترین رێگە چییە بۆ شتنەوەی سەوزە میوە؟ هەندێک کەس بۆ خاوێنبونەوەی میوە و سەوزە سرکە، تایت، ئاوی لیمۆ یان ماددە پاککەرەوانی وەکو "فاست" بەکاردەهێنن، بەڵام لە راستیدا زۆرینەیان مەترسییان بۆ سەر تەندروستی هەیە و پێویستە بەکارنەهێندرێت، چونکە میوە و سەوزەکە خراپ دەکەن، بەتایبەتی ماددە کیماییەکانی وەکو فاست. هەندێک لە شارەزایان پێشنیار دەکەن بۆ شتنەوەی سەوزە و میوە سۆدە بەکاربهێندرێت لەگەڵ ئاو کە یارمەتیدەرە بۆ لابردنی بەکتریا. چۆن میوە و سەوزەکان بشۆیتەوە؟ *میوە و سەوزەکان ئەگەر بە ئاوی شلەتێن بشۆرێتەوە خۆراکەکە بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە، بەڵام پێویستە پێش خواردن نەشۆرێنەوە، چونکە شتنەوەی میوە و سەوزە و پاشان هەڵگرتنی دەبێتە مۆڵگەی گەشەکردنی بەکتریا. *پێش ئەوەی میوە و سەوزەکە بشۆرێتەوە دەبێت دەستەکان خاوێنبن، هەروەها ئەو شوێنەی لێی دەشۆیتەوە پێویستە بەباشی پاککرابێتەوە بە ماددەی تایبەت، پاشان میوەکان بەپێی جۆرەکەیان بشۆیتەوە. میوە توێکڵدارەکان: وەکو لیمۆ، پرتەقاڵ، سێو و هەرمێ، باشترە بە فڵچەیەکی نەرم خاوێنبکرێنەوە بۆئەوەی پیسی ئەو شوێنانە لابچێت کە دەستپێیناگات. گەڵا سەوزەکان: سەرەتا لە قاپێکی قوڵ دابنرێت و ئاوی پێدابکرێت، دوای چەند خولەکێک دوبارە ئەو ئاوە لاببرێت و ئاوی دیکەی پێدابکرێت. میوە ناسکەکان: وەکو ترێ، بێری و قارچک، کە زو پارچە پارچە دەبن، پێویستە لە قاپێکی پڕ ئاو دابنرێت و بەدەست خاوێنبکرێنەوە.
سەرچاوە: nhs
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure