11/6/2020 03:28 PM

تیشێرتی "جۆرج فلۆید" لە ئەمازۆن سڕدرایەوە

ئەو تیشێرتەی وێنەی ئەو پۆلیسەی لەسەرە کە "جۆرج فلۆید"ـی کوشت، لە ماڵپەڕی ئەمازۆن سڕدرایەوە. فرۆشیارێک کە ئەم بەرهەمەی لە ماڵپەڕەکەدا دانابوو، نرخی 14.99 دۆلاری بۆ دیاری کردبوو.
ئەمازۆن گوتی لە پەیرەو و پرۆگرامی فرۆشیاراندا باسی ئەوە کراوە فرۆشی ئەو کالایانەی کە وێنەی تاوانێک دەخەنە روو لەم ماڵپەڕەدا قەدەغەیە. ئەم بەرهەمە و باقی ئەو بەرهەمانەی کە ئەم فرۆشیارە لە ماڵپەڕەکەدا ئاراستەی کردبوو بۆ پشتگیری لە رەشپێستەکان بوو.
یەکێک لە کارمەندانی ئەمازۆن گوتی کۆمەڵێک تیشێرت و کڵاوی دیکەش هەیە کە دیمەنی هاوشێوە نیشان دەدەن و هێشتاش لە ماڵپەڕەکەدان، بەڵام وەکوو بەرهەمی بێ کەڵک دیاری کراون.
ئەمازۆن سەرجەم فرۆشیاران دەبێ یاساکانی فرۆش لەم ماڵپەڕەدا لەبەرچاو بگرن و کەسانێک کە پابەد نەبن ئەگەری سڕینەوەی پەیجی فرۆشەکەیان هەیە.

 

سەرچاوە: BBC

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved