حكومه‌تی ئه‌ڵمانی له‌پێناوی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانیدا له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی كۆرۆنا تا مانگی ئابی داهاتوو ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ 160 وڵات به ڕه‌چاوكردنی هه‌ندێك گه‌شت بۆ ئه‌و ولاتانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تیا سنووردار كراوه درێژكرده‌وه، ئه‌مه جگه له په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕێكاره‌كانی تێست و به‌دواداچوون و ئه‌وكاره پێویستانه‌ی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ها,وڵاتیه‌كانیدا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌ڵمانیا له‌كاتێكدایه كه ڕێكاره‌كانی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر هاووڵاتیان سوك كراوه‌و به ڕێنمایه‌كی چروپڕو دسپلینی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان مۆله‌تی كردنه‌وه‌ی بازاڕ‌و ماركێت و كافتریاكانیان داوه. حكومه‌تی ئیتیحادی ئه‌ڵمانیا ئه‌و بڕیاره‌شی هه‌ڵوه‌شانه‌وه كه ده‌بوایه له 15ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ 29 ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی گه‌شته‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێبكاته‌وه. هه‌ر به‌پێی بڕیاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانی، هۆشداریشیان داوه‌ته هاووڵاتیان تا به پاپۆڕ سه‌فه‌ر نه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌شیان له‌سه‌ر نیه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له گه‌شته ده‌ریایيه‌كانی چه‌ندین وڵات‌دا. به‌پێی ئه‌م هۆشداریه، گه‌شتیاری ئه‌ڵمانی ناتوانێ بۆ گه‌شت و پشووی هاوینه بچنه توركیا‌و تونس و مه‌غریب و میسر، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا گورزێكی گه‌وره‌یه بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزاری ئه‌ڵمانی و ئه‌و وڵاتانه‌ش. له بڕیاره‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیدا ئه‌وه‌ش هاتووه كه هاووڵاتیانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو وڵاتی سویسرا به‌بێ كه‌ره‌نتینه كردن له 16ی حوزیرانه‌وه ده‌توانن بێنه ناو ئه‌ڵمانیاوه‌و له 21ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه كه واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی ئیسپانیایه، ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌وه ڕێگه به گه‌شتیاری بیانی ئه‌دات له ئیسپانیاوه بێنه ناو ئه‌ڵمانیا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا "جوزیب بوریل" ئاشكرایكرد هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشنیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی زه‌مینی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا تاووتوێده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له 1 ته‌ممووزی مانگی داهاتووه‌وه ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه له‌نێوان ولاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵبگیرێت. خاك - شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا س/ كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure