بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاندووه: دووشه‌ممه سه‌رجه‌م فرۆشگاو دوكانه‌كان ده‌توانن ده‌رگاكانیان بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی 82 رۆژه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆناوه داخرابوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: له ئێستادا ئاماره‌كانی توشبوون هێنده كه‌مبوونه‌ته‌وه كه بتوانن رێگه‌بده‌ن خوێندكاران ده‌ستبكه‌نه‌وه به خوێندن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خوێندنگه‌كانیان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌یانه‌وێت له مانگی ئه‌یلولدا پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێكاته‌وه. بۆریس جۆنسن روونیشیكرده‌وه: له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه رێگه‌ده‌درێت ناوه‌نده ئایینیه‌كان بكرێنه‌وه، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر هه‌رتاكێك له‌م قۆناغه‌دا په‌به‌ندی ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی تاكپارێزی ببێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure