13/6/2020 08:00 PM

چای سەوز یان چای رەش؟

چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی زۆرترین بایەخی پێدەدرێت لە سەرانسەری جیهاندا، چای سەوز و چای رەش سودی تەندروستی گرنگییان هەیە، لەم بابەتە کورتەدا بەشێک لە سودە  تەندروستییەکانی هەردو جۆرە چایەکەمان خستوەتەڕو و دواجات خۆت دەتوانی بڕیاریان لەسەر بدەیت. 

سودەکانی چای سەوز و چای رەش:
سودەکانی ئەم دو چایە زۆرن، چەند سودێکی هاوبەشییان هەیە:

*دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسان، تەندروستی دڵ دەپارێزن، هەروەها پارێزگاری لە بۆڕیەکانی دڵ دەکەن، کۆلیستڕۆڵ کەمدەکەنەوە، پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکەن، بەمەش مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ بەڕێژەی %36 کەمدەکەنەوە.

*ئەم دو چایە ماددەی کافایینیان تێدایە، بەڵام ئەو رێژەیەی لە چای سەوزدا هەیە کەمترە لە چای رەش، کە ماددەی کافایین پارێزگاری لە مێشک دەکات و خانەکان مێشک چالاک دەکات.

*ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە و خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات.

*مەترسی توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە.

*وزەیەکی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت و دژە شەکەتییە.

*دژە بەکتریایە، بەکتریا زیانبەخشەکان لەناودەبات و هۆکارە بۆ لەناوچونی هەندێک ڤایرۆس.

*ارامی بە جەستە دەبەخشێت.

کامیان پێویستە بخورێتەوە؟
زۆرینەی سودە تەندروستییەکانی چای سەوز و چای رەش وەکو یەکترن، بەڵام لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە چای سەوز دژە ئۆکسانی زیاتر تێدایە.

بەهۆی ئەوەی چای سەوز کافایینی کەمتری تێدایە سودبەخشترە بۆ ئەو کەسانەی هەستیارییان تێدایە، ئەو کەسانەشی ئارەزو دەکەن ماددەی کافایین زیاتر بخۆنەوە دەتوانن چای رەش بخۆنەوە و سودی هەیە.

کەسانی ئاسایی باشترە بایەخ بە خواردنەوەی هەردو جۆرە چایەکە بدەن، دەتوانن لە نێوان ژەمەکان بیخۆنەوە لەپێناو مانەوەیان بە تەندروستی.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved