13/6/2020 08:03 PM

رەنگی چاوت کەسایەتیت ئاشکرا دەکات


نیوەی ئەو وشانەی دەیڵێیت لەرێگەی چاوتەوە بەرامبەرەکەت هەستی پێدەکات و لێیتێدەگات، تەنانەت لەرێگەی چاوەوە راستی و درۆ لەیەکتر جیادەکرێتەوە، سەرەڕای ئەوانەش رەنگی چاوت چەند نهێنیەک دەربارەی کەسایەتیت دەڵێت.

چاوی قاوەیی تۆخ یان رەش
لەگەڵ لەدایکبونیان کەسایەتی سەرکردەیان هەیە، کەسانی چواردەورت وەکو پێشەنگ دەیتبینن، کەسێکی نادیاریت و خاوەن نهێنیت، بەڵام متمانەت بەخۆت هەیە و کەسێکی ژیریت، کەسانی چواردەورت بڕوایان پێت هەیە و پشتت پێدەبەستن، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کەسێکی نهێنی پارێزیت، بۆ داهاتو گەشبینیت و هەمیشە بەهای خۆت نیشانی جیهان دەدەیت، بەڵام گرفتت ئەوەیە بە زویی رازینابیت هاوڕێیەتی کەسانی دیکە بکەیت یان بکەویتە داوی خۆشەویستی کەسێکەوە، بەزویی متمانە ناکەیت.

چاوی قاوەیی کاڵ
کەسێکی خۆشەویستیت، هەروەها سەربەخۆیت، کەسێک ناکەیت بە هاوڕێت کە خۆشتنەوێت و راستگۆیت لە پەیوەندی هاوڕێیەتیدا، پشت بە خۆت دەبەستیت و گرنگی بە سامانی کەسانی دیکە نادەیت، خاوەن بڕیاریت و متمانەت بەخۆت هەیە، بەڵام بە زویی کەسایەتی خۆت دەرناخەیت، هاوبەشێکی زۆر باشیت بۆ ئەو کەسەی دێتە ژیانتەوە، ئامادەیت خۆت بکەیت بە قوربانی بۆ ئەو کەسەی خۆشتدەوێت.

چاوی هەنگوینی
کەسێکی ئەرێنیت، لە پەیوەندی خۆشەویستیدا کەسێکی سەرکێشیت، خۆت بە هەمو شێوەیەک قبوڵە، دڵێکی بەهێزت هەیە، هەمیشە هەوڵدەدەیت شتی نوێ تاقیبکەیتەوە، بەڵام بە زویی بێزار دەبیت لە شتەکان، کەسێکی هەستیاریت، دیوێکی دیکەت هەیە کە کەسێکی شەڕانگێزیت بەڵام ناتەوێت دەریبخەیت، پەیوەندییەکانت بۆ ماوەیەکی زۆر نامێننەوە، هەتا لەکەسێک دڵنیانەبیت نایهێنیتە ژیانتەوە.

چاوی رەساسی
کەسێکی هێمن و ژیریت، بە زویی لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە هەڵناخەڵەتێندرێیت، دو لایەنی ژیانت زۆر بە جدی وەردەگریت ئەویش لایەنی پیشەیی و سۆزداری، بە زویی کەسانی دوڕو دەناسیتەوە، ئارەزو دەکەیت ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەیت کەسانی چواردەورت نیگەران نەکات، بایەخ بە هەستی کەسانی دیکە دەدەیت، گرفتت ئەوەیە کەسانی دیکە بە زویی متمانەت پێناکەن.

چاوی سەوز
کەسێکی بەهێزیت و لەهەمان کاتدا بە ئاگایت، کەسێکی ئاڵۆزیت و چەندین نهێنی شاراوەت هەیە، زیرەکیت، هەندێک جاریش مەراقیت بۆ ئەوەی زانیارییەکان بزانیت، ژیانت بە قورسی نەگرتوە، میهرەبان و بەسۆزیت، ئەمەش وایکردوە لەلای کەسانی دیکە سەرنجراکێش و پەسەند بیت، بەڵام کەسێکیت زو غیرە دەکەیت و دڵپیسیت لە کەسە خۆشەویستەکانت.

چاوی شین
لەناخەوە کەسێکی بەهێز و جێگیریت، بەڵام کەسانی چواردەورت بەو شێوەیە لێت ناڕوانن، ئەو شتانەی لە ژیانتدا دەتەوێت بەدەستی بهێنیت زۆر نین و بەو دەستکەوتانە رازیت کە هەتە، ئاشتی، زیرەکی، میهرەبانی و خۆشەویستی ئەو شتانەیە کە وەسفی کەسایەتی تۆی پێدەکرێت، کەسێکی لۆژیکیت و کەمترین کات لە خەیاڵدا دەژیت.

 

سەرچاوە: popularstruggle

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved