13/6/2020 08:07 PM

هالاند لیڤەرپۆلی لە مانچستر پێ باشترە


ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجی ئەم وەرزەی ئەوروپا، زستانی رابردوو ساڵزبۆرگی جێهێشت و پەیوەست بوو بە یانەی دۆرتمۆند و درێژەی بە درەوشانەوەی خۆی دا لەم یانەیەدا. بەڵام هێشتا شەش مانگ لەم گواستنەوەیە تێپەڕ نەبوبوو کە کۆمەڵێک دەنگۆ سەبارەت بە جیابوونەوەی لەم یانەیە بڵابووەوە. 
ئەم دەنگۆیانە کە باس لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ ریاڵ مەدرید دەکەن لەوانەیە لە هاوینی ئەمساڵدا جێبەجێ نەبێت. دۆخی خراپی یانەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی بایرۆسی کۆرۆنا هەر چەشنە گواستنەوەیەکی لەگەڵ کێشەی ئابووری رووبەڕوو کردووەتەوە. 
"یان ئاگە فیوتۆفت"ـی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی نەرویج کە لەگەڵ باوکی هالاند هاویانە بوون لەسەر ئەو بڕوایەیە کە "ئێرلینگ هالاند" لەگەڵ دۆرتمۆند بەردەوام دەبێت، بەڵام رۆژێک دەڕوات بۆ بەریتانیا و لەدرێژەدا دەڵێ: "ئێرلینگ باشترین یانەی بۆ یاری تۆپی‌پێ هەڵبژاردووە، دۆرتمۆند یانەیەکی باشە بۆ پێشکەوتنی ئەم یاریزانە گەنجە و بەم زووانە لەم یانەیە جیا نابێتەوە و ئەگەر رۆژێکیش جیا بێتەوە ئەرووات بۆ لیگی بەریتانیا. لە بەریتانیاش پەیوەست دەبێ بە یانەی لیڤەرپۆلەوە و ئەگەری کەمە لە پێکهاتەی مانچستر تونایتددا جێگیر بێت. ئەو هەر کات ئاماژە بە "یونایتد" بکات مەبەستی لیدزیونایتدە نەک مانچستریونایتد."
جێی ئاماژەیە کە ئێرلینگ هالاند 19 سال لەمەوبەر ئەو کاتەی باوکی یاریزانی یانەی لیدزیونایتد بوو لە ناوچە ی "یۆرکشاتە" لەدایک بوو. ئەو لە وەرزی پێشوودا توانی 41 گۆڵ تۆمار بکات. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved