13/6/2020 08:08 PM

جەلال مەلەکشا


سالی 1951 لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لەدایک بووە. ھەر لە شاری سنە خوێندوویەتی و پەروەردە کراوە. لە مناڵییەوە ھۆگری شیعر و نووسین بووە.
جەلال وەکوو مروڤێکی ئاشتیخواز نەیتوانی لە ھەمبەر زوڵم و زۆردا چاو بنووقێنی و ئەسپی قەڵەمی لە مەیدانی خەبات دژ بە زوڵمدا تاو داوە و لە سۆنگەی ئەم گەرناسییەوە تووشی دەردیسەر و ئازاری زیندانی زۆر بووە.
لە سەرەتاوە بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی نووسیوە و لەبەر ھێز و پێزی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ، دەبێتە ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران.
پاش ساڵی ١٩٧٨ لەغاوی قەڵەمی دەگێڕێتەوە بۆ نێو زمانی کوردی و لە کوردیشدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی دەبێ. بۆ ماوەی ١٤ ساڵ وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و پەرە بە زمان و ئەدەبی کوردی ئەدات.
شیعرەکانی جەلال تا ئێستا بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، لیبیایی، سوێدی و... وەرگێڕدراون.
جەلال  مەلەکشا ئێستا لە شاری سنە دەژیت. دوو شیعری «ھەتا لووتکە چەندی ماوە؟» «داستانی دارە پیرە» لە شیعرە بە ناوبانگەکانی جەلالن کە لە کتێبەکەی زڕەی زنجیری وشە دیلەکان چاپ کراوە.
بەرهەمەکان
٭ زڕەی زنجیری وشە دیلەکان. (کۆشێعر)
٭ کارەسات (کۆمەڵە چیرۆک)

یەکێک لە کورتەشیعرە بەناوبانگەکانی جەلال مەلەکشا ئەم کۆپلەیەیە:
ئاخۆ بڵێی ئەو رۆژێ بێت
کاوە کوڕم
جانتای سەفەر کاتە شانی
دەلالانی دەم گەراجی شاری سنە 
هاوار بکەن: سلێمانی سلێمانی

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved