خواردنی برنج له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی به یه‌كێك له خواردنه سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژانه داده‌نرێت، به جۆرێك كه زۆرینه‌ی هاووڵاتیان به‌رده‌وام رۆژانه دوو ژه‌م برنج ده‌خۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره تا چه‌ند ئه‌م خواردنه ته‌ندروسته؟ چۆن بخورێت؟ له‌وباره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه رێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بریتییه له خواردنی برنج به رێژه‌یه‌كی زۆر، به‌تایبه‌ت برنجی سپی، به‌ڵام هه‌رچی بۆره یان بۆندار یان درێژ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه زانستییه‌كانیش سه‌لماندوویانه كه زۆربوونی چه‌وری له ناوچه‌ی ورگ یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی زۆر خواردنی برنج له‌گه‌ڵ نان. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure