حه‌سه‌ن جه‌نابی باڵیۆزی عیراق له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی و وشكانی نێوان عیراق و توركیای راگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی عیراقی ده‌توانن به ره‌چاوكردنی رێنماییه ته‌ندروستیيه‌كان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به ره‌سمی له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ده‌توانن ده‌ست به گه‌شته‌كان بكه‌نه‌وه. باڵیۆزی عیراق له توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هاووڵاتیان ده‌توانن له‌رێی وشكانی و ئاسمانییه‌وه به ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی سه‌ردانی وڵاتی توركیا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی نیشانه‌كانی توشبوون به كۆرۆنایان تیایدا ده‌ربكه‌وێت ده‌خرێنه ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure