به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی نوێ ده‌ركه‌وتووه، جۆری گروپی خوێن رۆڵ ده‌بینێت له پاراستنی خاوه‌نه‌كه‌ی له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ. به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای 23 ئه‌ندامی پسپۆڕ له تاقیكردنه‌وه‌ی بۆماوه‌یی ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنیان O یه زیاتر پارێزراون له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ. ئه‌و كۆمپانیایه لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه له‌سه‌ر 750 هه‌زار كه‌س و تاقیكردنه‌وه‌ی بۆماوه‌یی به‌كارهێناوه بۆ یارمه‌تیدانی زانایان بۆ تێگه‌یشتنی باشتر له رۆڵی هۆكاری بۆماوه‌یی له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ. ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه به جێگیری ماوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ جیاوازی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زو شێوازی هه‌ڵكه‌وته‌ی جه‌سته‌و ره‌چه‌ڵه‌ك و له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت جۆری گروپی خوێن و هۆكاری بۆماوه‌یی دیكه رۆڵی هه‌یه له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ. خاك كارزان عه‌بدوڵا / راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure