13/6/2020 10:17 PM

سعودیە حەجی ئەمساڵ هەڵدەوەشێنێتەوە؟

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سعودیە تاووتوێی هەڵوەشاندنەوەی مەوسمی حەجی ئەمساڵ دەکات.

ئاژانسەکان لە زاری پەرپرسێکی گەورەی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیەوە ئەوەیان بڵاوکردوەتەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوەو بە مەبەستی خۆپارێزی تاووتوێی هەڵوەشاندنەوەی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەکرێت یاخود بەجێگەیاندنی بە شێوەیەکی جیاوازو بەمنزیکانە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

هەر لەوبارەیەوە، محەمەد ساڵح تاهیر وەزیری حەج و عەمرەی سعودییە رایگەیاندووە، راستە ئێمە هەموو کات ئامادەین پێشوازی لە حاجییان بکەین، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تەندروستی هاووڵاتیان گرنگترە بەلامانەوە.

خاك - ئاژانسەکان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved