14/6/2020 03:26 PM

نیوەی تووشبووانی کۆرۆنا نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەیان نییە

بەپێی نوێترین وتار کە زانیارییەکانی پێشووی تاوتوێ کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە تووشبووانی کۆرۆنا هەرگیز هیچ نیشانەیەک ناخەنە روو. 
وتارە نوێیەکە کە لە ژۆرناڵی "Annals of Internal Medicine" چاپ بووە. ئاماژە بەم بابەتە دەکا کە تا 45٪ـی تووشبووان کە رۆڵێکی سەرەکیان لە شەپۆلی یەکەمی و رەوتی ئێستادا هەیە، هیچ چەشنە نیشانەیەک لە خۆیان ناخەنە روو. لەڕاستیدا ئەم توژینەوەیە گرنگیی تاقیکاری کۆرۆنا نیشان دەدا، چونکە ئەو کەسانەی نەخۆشن و نیشانەیان نییە دەتوانن ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک تووش بکەن. 
یەکێک لە نووسەرانی ئەم وتارە "دانیال ئوران" کە دەرئەنجامی توێژینەوەکانی پێشوویان لە سەرانسەری جیهاندا کۆکردووەتەوە، گوتی: "نەبوونی نیشانەی کۆرنا لەناو ئەم کەسانەدا لەم توێژینەوەیەدا هاوبەش بوو. ئەنجامی تاقیکاری کۆرۆنای زیاد لە 3000 زیندانی لە چوار زیندانی ویلایەتی پۆزەتیڤ بوو، بەلام هیچ نیشانەیەکیان نەبوو و ئەوە لەحاڵێکدایە کە ٩٦٪ـی تووشبووانی ناو ئەم زیندانەیان پێک دەهێنا."
توێژەران لەم وتارەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە نەبوونی نیشانەی کۆرۆنا لەم کەسانەدا بە واتای ئەوە نییە کە زیانەکانی کۆرۆنا نایانگرێتەوە. CT سکەنی موسافیرانی کەشتیی "دایمۆند پرێنسس" دەریخست کە 54٪ـیان سییەکانیان سپی بووەتەوە و سیستەمی هەناسەدانیان کێسەی هەیە. 
توێژەران رایانگەیاندووە کە نەبوونی زانیاری درێژماوە، جیاوازی نێوان کەسانی بێ نیشانە و نەخۆشە ئاساییەکان بەشێوەی سەربەخۆ دەکات بە کارێکی ئەستەم. بۆ جیاوازکردنەوە ئەم دوو دەستەیە، دەبێ بەردەوام تاقیکاریان بۆ بکرێت. 

 

سەرچاوە: medicalxpress

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved