14/6/2020 03:30 PM

ئایا پەتاتە کاریگەری لەسەر نەخۆشی شەکرە هەیە؟

پەتاتە یەکێکە لە باوترین جۆری خۆراکەکان کە خەڵکی بەگشتی ئارەزوی خواردنی دەکەن و لە ژەمە خۆراکیەکان بەکاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، ریشاڵ و ڤیتامین B، ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت کە نەخۆشی شەکرەت هەیە رەنگە بیستبێتت کە پێویستە خواردنی پەتاتە کەم بکەیتەوە.

چۆن پەتاتە کاریگەری دەکاتە سەر شەکری خوێن؟
پەتاتە یەکێکە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات، کاتێک ئەم کاربۆهیدراتە دەخۆیت جەستت تێکیدەشکێنێت و دەیگۆڕێت بۆ شەکر، کە دەچێتە ناو خوێنەوە، بەمەش شەکری خوێنت بەرز دەبێتەوە، هۆڕمۆنی ئینسۆلین ئەم شەکرە دەگۆڕێت بۆ وزە و بەکاریدەهێنێت.

ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە ئەم پرۆسەیە هێواشتر رودەدات، لەبری ئەوەی شەکرەکە بگۆڕێت بۆ وزە، لە سوڕی خوێندا دەمێنێتەوە، بۆ ماوەیەکی زۆرتر شەکری خوێن بەرزدەبێتەوە، لەبەر ئەم هۆکارەیە پێویستە خواردنی شەکر و کاربۆهیدرات کەمبکرێتەوە.

چەند گرام کاربۆهیدرات لە پەتاتەدا هەیە؟
ئەو رێژە کاربۆهیدراتەی لە پەتاتە هەیە بەپێی شێوازی ئامادەکردنی پەتاتەکە دەگۆڕێت، لە یەک کوپ پەتاتەدا کە کێشی (75 بۆ 80) گرام بێت، ئەم رێژە کاربۆهیدراتە هەیە.

پەتاتەی کاڵ: 11.8 گرام
کوڵاو: 15.7 گرام
برژاو: 13.1 گرام
لە مایکرۆ: 18.2 گرۆام
برژان بە فڕن: 17.8 گرام
سورکراوە: 36.5 گرام

ئایا توشبوانی شەکرە دەتوانن پەتاتە بخۆن:
ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە ئاساییە پەتاتە بخۆیت، بەڵام باشترە بە شێوازێک ئامادەی بکەیت کە کاربۆهیدراتی کەمتری تێدابێت، هەروەها دڵنیابەرەوە لەوەی لەگەڵ خۆراکێکی دیکەدا مەیخۆ لە رێژەی شەکری خوێن بەرز بکاتەوە، باشترە خواردنی کەمبکەیتەوە و بەردەوام نەیخۆیت.

باشترین جێگرەوە بۆ پەتاتە چییە؟
پەتاتە سودی تەندروستی هەیە، بەڵام کاتێک پێویستدەکات خواردنی سنورداری بکەیت، دەتوانیت جێی بگریتەوە بەو خۆراکانەی هەمان سودی پەتاتەیان هەیە و شەکری خوێن بەرزناکەنەوە، وەکو قەڕنابیت، گێزەر، کولەکە، پەتاتەی شیرین، پاقلەمەنیەکان.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved