14/6/2020 03:33 PM

زەماوەند لەناو خۆپیشاندەراندا

ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان دژی کوشتنی جۆرج فلۆیدی رەشپێست بەردەوامە لە بریتانیا، لەنێوان ناڕەزاییەکان بوک و زاوایەک بڕیاریاندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییان لەناو خۆپیشاندانەکان ساز بکەن.
دکتۆر کیریئان پێرکینس و مایکل گۆردن، جیاواز لە خۆپیشاندەرەکانی دیکە بڕیاریاندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییان ببەنە ناو خۆپیشاندانەکان لە شاری پەنسلڤانیا، لەگەڵ دانسکردن و ئاهەنگ گێڕان بۆ رۆژی هاوسەرگیرییان دژی رەگەزپەرستی وەستانەوە.
بە زویی وێنەکانی مایکل و کیریئان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە بە یەکێک لە جوانترین دیمەنەکانی ناو خۆپیشاندانەکان وەسف دەکرا، تەنانەت پێش ئەوەی ئەو دو هاوسەرە وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە ببون بە مانشێتی گۆڤار و رۆژنامەکان و هەزاران بینەریان هەبو.
دوای ئەوەی 27ـی مانگی رابردو جۆرج فلۆیدی رەشپێست لەژێر قاچی ئەفسەرێکی سپیپێستدا گیانیلەدەستدا، شەپۆلێک لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی نەتەوەپەرستی و لەئەمریکا و جیهان سەریهەڵدا، خۆپیشاندانەکان لە ئەمریکا چوە دەرەوە و وڵاتانی دیکەشی گرتەوە.

 

سەرچاوە: abcnews

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved