به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك شوێنی خواردن و خواردنه‌وه داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕوبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه. له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كان به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی فریاكه‌وتن شوێنه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی (به‌رلین، ئه‌نغام له به‌غداد، ئه‌وتار زه‌هه‌بی، شیراتۆزو داڵاس) داده‌خات. وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له سه‌عات (12)ی شه‌وه‌وه كاركردن له هه‌موو شوێنه‌كان راده‌گیرێت، به‌ڵام شوێنه‌كانی (به‌رلین، ئه‌نغام له به‌غداد، ئه‌وتار زه‌هه‌بی، شیراتۆز و داڵاس) تا دره‌نگانێكی شه‌و له كاركردندا بوون. ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێكی تر له سه‌رپێچی شوێنه‌كان، لایڤ میوزیكه، كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی تێكه‌ڵاوی زۆر‌و قه‌ره‌باڵغی و مه‌ترسی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه به بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان به‌هه‌مانشێوه قه‌ده‌غه‌یه. ڕوونیكرده‌وه: به‌پێی خشته‌ی كاركردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه به‌سه‌ر (38) لیژنه‌دا دابه‌شكراوه، له به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و چاودێری دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتیيه‌كان ده‌كرێت، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، له‌لایه‌ن ژووری ئۆپراسۆنه‌كانی له سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو دراوه به لیژنه هاوبه‌شه‌كان كه ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه دابخات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند بكاته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی (به‌رلین، ئه‌نغام له به‌غداد، ئه‌وتار زه‌هه‌بی، شیراتۆز داڵاس) داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕوبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه. خاك - ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure