1- هه‌وڵمه‌ده كه‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ت بگۆڕیت، چونكه هه‌رگیز نا‌توانیت كه‌سایه‌تی كه‌سێك بگۆڕیت و بیكه‌یت به كه‌سێكی تر دوور له راسته‌قینه‌ی خۆی، ره‌نگه مێرده‌كه‌ت بتوانێت چه‌ند كردارێكی جوان بنوێنێت له به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی، بۆ نموونه هاوكاریت بكات بۆ كاری ناوماڵ یان هه‌ندێكجار خواردنێكت بۆ ئاماده‌بكات، تا به‌وشێوه‌یه بتوانێت دڵت رازی بكات، به‌ڵام هه‌رگیز نا‌توانیت به ته‌واوه‌تی گۆڕانكاری له كه‌سایه‌تی مێرده‌كه‌تدا دروستبكه‌یت. 2- بوێری ئه‌وه‌ت هه‌بێت ده‌مه‌قاڵه له‌گه‌ڵ مێرده‌كات بكه‌یت، ده‌مه‌قاڵه‌و شه‌ڕكردنی بچوك بۆ په‌یوه‌ندی هاوسه‌ران پێویسته، چونكه به‌مشێوه‌یه په‌یوه‌ندی له نێوان هاوسه‌راندا گه‌رموگوڕتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌مه‌قاڵه نه‌بێت له نێوان هاوسه‌ران كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك وا له هاوسه‌ران ده‌كات له‌ڕووی هه‌ست و سۆزه‌وه له یه‌كتر دووربكه‌ونه‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا وه‌ك نموونه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سایه‌تی یه‌كێكیان ونبووه. 3- هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن گوێ بۆ یه‌كتری بگرن، له رۆژێكدا ته‌نها یه‌ك چاره‌ك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌سه‌ر هه‌ست و هۆشت بكه‌یت، یان باسكردن له‌سه‌ر هیواكانی ژیان بۆ دواڕۆژ، په‌یوه‌ندی رۆژانه له نێوان هاوسه‌راندا زۆر گرنگه به‌رده‌وام رۆمانسی بێت. 4- گفتوگۆكردن به به‌رده‌وامی زۆر پێویسته، بۆیه هه‌وڵبده به‌رده‌وام گفتوگۆكردن هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا، چونكه گفتوگۆكردن بناغه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له ژیانی هاوسه‌رگیریدا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشبه‌ختت هه‌بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شتێكت به‌دڵ نه‌بوو پێویسته بۆ یه‌كتر باسبكه‌ن و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت تا ده‌گه‌نه ئه‌نجام، له جیاتی ئه‌وه‌ی گرنگی پێنه‌ده‌یت. 5- جیاوازی له خوڕه‌وشتی یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر تۆ حه‌زبكه‌یت بۆ باخچه‌یه‌ك بچیت بۆ پیاسه‌كردن و مێده‌كه‌ت حه‌ز به پیاسه‌كردن ناكات، ده‌توانیت له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كت پیاسه بكه‌یت، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر تۆ حه‌ز به ئاره‌زوویه‌كی مێرده‌كه‌ت نه‌كه‌یت زۆر ئاساییه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا بچێته ده‌ره‌وه، به‌مشێوه‌یه جیاوازی له خوڕه‌وشتی یه‌كتر قبوڵده‌كه‌ن و رێز له حه‌زه‌كانی یه‌كتر ده‌گرن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure