15/6/2020 03:52 PM

نیشانەکانی پیربوون لە گەنجیدا

پیربونی دڵ پەیوەندی بە پیربونی تەمەنەوە نییە، زۆرن ئەو کەسانەی کە تەمەنێکی کەمییان هەیە بەڵام لەگەڵ هاوتەمەنکانی خۆیان بیرکردنەوەیان جیاوازە و گەورەتر لە تەمەنی خۆییان بیردەکەنەوە. با بزانین نیشانەکانی ئەم دیاردەیە چین.

*ئارەزو دەکەیت زۆرینەی کاتەکانت لە ماڵەوە بەسەر بەریت و چێژ لە چونە دەرەوە وەرناگریت.
*ئارەزوی گوێگرتن لە گۆرانیت نییە و هەمیشە حەز بە بێدەنگی دەکەیت.

*لەگەڵ نەوەی دوای خۆت هاوڕانیت و هەمیشە ناکۆکیت لەگەڵیان.
*ئارەزوت بە تێکەڵاوبونی کەسانی دیکەنییە و گرفتت هەیە لە دروستکردنی پەیوەندی.
*تەنیا بۆ یەک پێویستی ماڵەکەت جێناهێڵیت، پێویستییەکانت کۆدەکەیتەوە لە کۆتایی هەفتە دەچیتە دەرەوە.
*زیاتر لەگەڵ ئەو کەسانە پەیوەندیت باشە کە لەتۆ گەورەترن.
*لەناخەوە هەست دەکەیت کەسێکی بەتەمەنیت نەک گەنجێک.
*زۆر بیر لە وردەکارییەکان دەکەیتەوە بۆ هەمو بابەتێک.
*ئارەزو ناکەیت هیچ چالاکیەکی نوێ تاقیبکەیتەوە و گۆڕانکاری بکەیت، دەتەوێت وەکو خۆت بیت.
*لە جلوبەرگەکاندا رێکخستنێک تایبەتی بۆ ناکەیت و زۆرینەی جلەکانت بە هه‌ڕەمەکی هەڵدەبژێریت.

 

سەرچاوە: lonerwolf

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved