15/6/2020 03:57 PM

میسی سزا دەدرێت

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندوە كە ئەگەری زۆرە بە هۆی شكاندنی یاساكانی خۆپارێزییەوە، ئەگەری زۆرە بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزایەكی قورس بەسەر مێسیی كاپتنی یانەی بەرشەلۆنەدا بسەپێنن.
دوای تەواوبونی یارییەكەی ڕیاڵ مایۆركا و بەرشەلۆنە، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنە، درێسی خۆی پێشكەشی یاریزانێكی ریاڵ مایۆركا كردوە، كە ئەمەش شكاندنی پرۆتۆكۆڵی یارییەكانە، كە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت یاریزانان خۆیان بەدور بگرن لە گۆڕینەوەی درێسەكانیان.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكردوە كە لیۆنێل مێسی پرۆتۆكۆڵی لالیگای شكاندوە و دوای تەواوبونی یارییەكە درێسی خۆی بە یاریزانێكی یانەی ریاڵ مایۆركا بەخشیوە، كە ئەمەش یاسا شكێنیە.
راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە، كە ئەگەری هەیە یەكێتی تۆپی پێ ئیسپانیا سزای ئەو یاریزانە بدات بە پێبژاردن بە بڕێك پارە، یاخود ئەو یاریزانە بۆ دو یاریی ڕابگیرێت لە یارییەكانی داهاتوی لا لیگا.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved