به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (11) شوێن داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری به خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت: سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه. له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت (11) شوێنكاری سه‌رپێچیكار له شاری سلێمانی داده‌خات. وتی: شوێنه‌كان پێشتر ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له سه‌رپێچیكردن شوێنه‌كانی (گازینۆو بلیاردی ئه‌ستێره، فرۆشگای قه‌ره‌داغ، پیتزای میلان، خوارده‌مه‌نی دڵی شار، فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری مه‌وله‌وی، گۆشتفرۆشی یاران، چێشتخانه‌ی هاوبیر، سه‌تاشخانه‌ی جیهاد، فرۆشگاكانی محمه‌دو احمدو فڕنی نانی غوربه‌ت) له شاری سلێمانی داده‌خرێن. وتیشی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێیوسته شوێنه‌كانیش زیاتر پابه‌ندبن به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر بكه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكاران له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه. رونیكرده‌وه: له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپارد به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن، به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و دانانی مادده‌ی پاكژكردنه‌وه‌ی له هه‌موو شوێنه‌كان كراوه‌ته یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كانیش رۆژانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو له (24) سه‌عاتدا له‌ئه‌ركدان و سه‌ردانی دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه. له لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی پانه‌دنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كانی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ ئارایشگا له‌شاری سلێمانی داده‌خات. شاتو حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه هه‌رسێ ئارایشتگای جیۆل له‌شه‌قامی سالم، نزا له گه‌ڕه‌كی وڵوبه و لارا له گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری سلێمانی داده‌خات. وتیشی: به‌پێی رێماییه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، پێویسته ئارایشتگاكان له‌كاتی كاركردن ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن و ماده‌ی پاكژكردنه‌وه بۆ سه‌ردانكاره‌كان دابنێن بۆ ده‌ست خاوێنكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رمانرێژكردنی ئارایشتگاكان بۆ پاكژكردنه‌وه‌و قه‌ره‌باڵغی له شوێنه‌كانیان دروست نه‌كه‌ن. راشیگه‌یاند: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌رسێ شوێنه‌كه داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی په‌یمانگای موكریان داده‌خات. به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆناو سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان په‌یمانگای موكریان بۆ فێربونی زمان له شاری سلێمانی داده‌خات. به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌بڕیارێك سه‌رجه‌م خوله هاوینه‌ییه‌كان و فێربونی زمان و كار‌و پیشه جیاوازه‌كانی راگرتوه. لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی داوه‌به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا ده‌سبه‌جێ شوێنه‌كه دابخه‌ن و سه‌رپێچیكاریش روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند بكه‌نه‌وه. به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی په‌یمانگای موكریان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كان دوو شوێنی خواردن و خواردنه‌وه له‌شاری سلێمانی داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ردو شوێنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی جه‌به‌ل به‌یروت و سه‌حاب له شاری سلێمانی داده‌خات. به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ته‌وایش دراوه به لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستبه‌جێ شوێنه سه‌رپێچیكاره‌كان دابخات. به‌هۆی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یان و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و پێشكه‌شكردنی لایڤ موزیك به‌میوانه‌كانیان، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوكاری ئاسایشی سلێمانی و لیژوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی هه‌ردو شوێنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی جه‌به‌ل به‌یروت له شه‌قامی سالم و سه‌حاب له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی په‌یمانگای ئینته‌رچه‌ینج داده‌خات. ئازاد نه‌بی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كان، لیژنه‌كه په‌یمانگای ئینته‌رچه‌ینج بۆ فێربونی زمان له گه‌ڕه‌كی توی مه‌لیكی شاری سلێمانی داده‌خات. وتی: به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌بڕیارێك سه‌رجه‌م خوله هاوینه‌ییه‌كان و فێربونی زمان و كار‌و پیشه جیاوازه‌كانی راگرتوه. وتیشی: لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی داوه‌به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا ده‌سبه‌جێ شوێنه‌كه دابخه‌ن و سه‌رپێچیكاریش روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند بكه‌نه‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی په‌یمانگای ئینته‌رچه‌ینج داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure