دۆپەمین بە یەکێک لە راگوێزەرەکانی نێوان خانەکانی مێشکە و بەرپرسە لە گوڕینی ماندوبون، بێتاقەتی و خەمۆکی بۆ زیاتر چالاکبون، بە ئاگابون و چالاککردنی ھەمو ئەندامەکانی جەستە لە کاتی جوڵەدا. هەروەها دەبنە هۆی دڵخۆشی و بە چەند رێگەیەکی سروشتی دەتوانیت ئاستی دۆپەمین لە جەستەدا زیادبکەیت. *رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین بخۆ، کە لە گۆشت، هێلکە، بەرهەمە سپیاییەکان و پاقلەمەنیەکان هەیە. *خواردنی چەوری کەمبکەرەوە، چونکە دەبێتە هۆی زیادبونی کێش و ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستە. *بایەخ بەو خۆراکانە بدە کە بەکتریای سودبەخشی تێدایە، چونکە بەکتریا زیانبەخشەکانی ریخۆڵە لەناودەبەن، لەناوبردنی ئەو بەکتریایانە خەمۆکی و دڵەراوکێ لە مرۆڤدا کەمدەکاتەوە. *وەرزشبکە، دەرکەوتوە وەرزشکردن ئەگەر بە رێژەیەکی کەمیش بێت باری دەرونی باشتر دەکات و مەترسی توشبون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە. *بەبڕی پێویست بخەوە، هەروەها شەوان زو بخەوە و بەیانیان زو هەستە، چونکە جەستە بەیانیان بەڕێژەیەکی زیاتر هۆڕمۆنی دۆپەمن بەرهەمدەهێنێت. *گوێ لە گۆرانی بگرە، گوێگرتن لە گۆرانی خانەکانی مێشک چالاک دەکات و فشاری دەرونی کەمدەکاتەوە. *رۆژانە چەند خولەکێک تەرخان بکە بۆئەوەی تیشکی خۆرت بەربکەوێت، چونکە روناکی خۆر خەمۆکی کەمدەکاتەوە، خەمۆکی وەرزیش کە لە وەرزی سەرما رودەدات بەهۆی ئەوەیە تیشکی خۆر کەمتر دەردەکەوێت.
سەرچاوە: brainmd
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure