16/6/2020 03:54 PM

پچڕانی هێڵەکانی مۆبایل لە ئەمریکا

دوێنێ تۆڕی T-Mobile و ئۆپەراتۆرەکانی دیکەی مۆبایل لە ئەمریکا لەگەڵ گرفت و ئاڵۆزی بەربڵاو رووبەڕوو بوونەوە و ئەگەرچی بەرپرسی کارگێڕیی T-Mobil ئەم کێشەیەی گەڕاندۆتەوە بۆ کوژانەوەی هێڵە نیشتمانییەکان بەهۆی ترافیکی IPـیەوە، بەڵام ئەم قسەیە سەرۆکی کۆمیسیۆنی فێدڕاڵی پەیوەندییەکان(FCC) بەقەناعەت نەگەیاندووە.
بەکارهێنەرانی ئۆپەراتۆرەکانی T-Mobil، ورایزن و AT&T رۆژی دووشەممە لەگەڵ بچڕانی پەیوەندییەکانی خۆیان رووبەڕوو بوونەوە کە دەرکەوت بچڕانە گشتییە زیاتر پەیوەندی بە تۆڕی T-Mobilـەوە هەیە. ئەم پچڕانە تا کاتژمێر 1ـی بەرەبەیانی سێشەممە درێژەی هەبوو.
سەرۆکی FCC رۆژی دووشەممە لە تویتەر باسی توێژینەوە سەبارەت بە پچڕانی هێڵەکانی T-Mobil کرد و ناڕەزایی خۆی بۆ ئەم دۆخە دەربڕی. "ئەجیب پای" گوتی ئەم ئۆپەراتۆری مۆبایلە دەبێ روونکردنەەوەی تەواو بخاتە بەر دەستی FCC و هەروەها بەکارهێنەرانی.
هێشتا دیار نییە کە کارناسانی FCC دەیانهەوێ چۆناوچۆن لەم بارەیەوە زانیاری بەدەست بهێنن و یان ئەوەی کە ترکیز بخەنە سەر چ بابەتێک. بەڵام بە سەرنجدان بە هاوکاتبوونی هەوڵی بەکارهێنەرانی "سپرینت" بۆ پەیوەستبوون بە هێڵەکانی T-Mobilـەوە، لەوانەیە تۆمەتباربوونی T-Mobil مسۆگەر ببێت.
سەرەتای مانگی 5 ئەم دوو ئپپەراتۆرە تێکەڵ بە یەک بوون، بەڵام کۆچی نزیکەی یەک ملیۆن بەکارهێنەری سپرینت بۆ T-Mobil، لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ پچڕانەکەی رۆژی دووشەممە. چونکە لەوانەی تۆڕی T-Mobil نەتوانێ ئەم هەموو بەکارهێنەرە دابین بکات و هێڵەکانی توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ژمارەیە لە بەکارهێنەرانی نەبێت.

 

سەرچاوە: PhoneArena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved