17/6/2020 03:31 PM

وەرزشێکی سادە بۆ لەناوبردنی غازاتی سک

غازاتی سک  لەوانەیە بەهۆی خواردنی رێژەیەکی زۆر خۆراکەوە دروست بێت. ئێوە دەتوانن مەترسیی دروستبوونی ئەم غازاتە بە ئەنجامدانی وەرزشێکی سادە لەناو ببەن. لەڕاستیدا ئەوە باشترین کارێکە کە دەتوانن پاش خواردن بۆ دەربازبوون لە ئازاری غازاتی سک دەرباز ببن.
کاتێک کەسێک تووشی ئەم حاڵەتە دێت سکی با ئەکات و هەندێک ئەماسێت و دەگوترێ بەپەلە نان خواردن یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم کێشەیەیە، بەڵام چالاکی جەستەیی دەتوانێ ئەم حاڵەتە لەناو ببات. یەکێک لە باشترین رێگاکان بۆ ئەوەی تووشی غازاتی سک نەبین، پیاسەکردنی پاش خواردنە. بەڵام ئەگەر غازاتەکە لەناو سکتاندا دروست بوو دەتوانن چەندین کاری دیکە ئەنجام بدەن، بۆ نموونە: ڕاکردن یان پیاسەکردنی خێرا.
بە گوتەی پسپۆڕانی بواری خۆراک، پیاز یەکێک لەو خۆراکانەیە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی غازاتی سک. پیاز دوڵەمەنەدە بە جۆرێک ریشاڵی گیراوە کە ناوی فرۆکتانە. فرۆکتان لەناو گەدەدا دەمێنێتەوە و دەترشێت و غازات دروست دەبێت. هەروەها ئەگەری دروستبوونی ئەم حاڵەتە لە پشوودانە درێژماوەکاندا زیاترە.
ئەگەر بە وەرزش کردن و خۆپاراستن لە خواردنی هەندێک خۆراک غازاتی سکتان لەناو نەچوو دەبێ سەردانی پزیشک بکەن، چونکە ئەم بابەتە لەوانەیە نیشانەی کێشەی گەورەتر بێت، بۆ نموونە شێرپەنجەی قۆلۆن و هێلکەکدان.

 

سەرچاوە: express

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved